وەزیرى پیشەسازیى تورکیا: بنیادنانى بنکەى ئاسمانى لە سۆماڵ دەستى پێکردووە تورکیە

نوچەنێت

محەمەد فاتیح کاجەر، وەزیرى پیشەسازیى و تەکنەلۆژیاى تورکیا رایگەیاند، لێکۆڵینەوە و دیزانى پێویست بۆ بنیادانى بنکەى ئاسمانى لە سۆماڵ تەواو بووە، قۆناغى یەکەمى درووستکردنى بە کردەیى دەستى پێکردووە.

ئەمرۆ چوارشەممە (2025/12/31) ماڵپەڕى (ئەنادۆڵ) بڵاوى کردەوە، وەزیرى تەکنەلۆژیاى تورکیا رایگەیاند، بەگوێرەى رێککەوتنى دوولایەنە درووستکردنى بنکەى ئاسمانى لە سۆماڵ زەوى پێوستى بۆ دیاری کرداوە، وڵاتانى هێڵى ئیستیوا سوودى لێوەردەگرن، درووستکردنى ئەو بنکەیە دەریخست کە سۆماڵ گونجاوترین شوێنە بۆ وەبەرهێنان لە بوارى درووستکردنى بنکەى ئاسمانى.

کاجەر لە بەشێکى دیکەى قسەکانى گوتى، درووستکردنى ئەو بەندەرە بە هەنگاوێکى ستراتیژیى دادەندرێت، وڵاتەکەمان دەخاتە ریزى وڵاتانى سەربەخۆ و خاوەن هەژموونى جیهانى لە بوارى چالاکى ئاسمانى، ئەو وەبەرهێنانە دەستکەوتى درێژمەودا و خاوەن کاریگەرى گەورەى لە ئابوورى ئاسمانى دەبێت.

وەزیرى تەکنەلۆژیاى تورکیا باس لەوەش دەکات ئەو وەبەهێنانە دەستپێک دەبێت بۆ رەوانەکردنى مانگە دەستکردە پێشکەوتووە ناوخۆییەکان بە شێوەیەکى سەربەخۆى تەواو، کە لە ناوخۆ درووست کراوە، دەبێتە مایەى کێبرکێش لە بوارى تەکنەلۆژیاى رەوانەکردنى کەشتى بۆ بۆ شایى ئاسمان.

کاجەر جەختى لەسەر ئەوەش کردەوە، ئەو بەندەرە ئاسمانى خزمەتگوازیى لەبوارى رەوانەکردنى مانگە دەستکردە بازرگانییەکان و چالاکى تاقیکردنەوە و چالاکى تەواوکارى  دواى ساڵێک پێشکەش کردووە، دەبێتە ژێرخانێکى ستراتیژى داهاتەکەى بۆ تورکیا و کاریگەرى لە گەشەى سۆماڵ دەبێت.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین