ئەردۆغان: پەيوەندييەكانمان لەگەڵ ئيسرائيل بەردەوام دەبێت تورکیە
رەجەب تەيب ئەردۆغان، سەرۆك كۆمارى توركيا رايگەياند، "ئەنجامى هەڵبژاردنى ئيسرئيل هەرچى بێت، دەمانەوێت پەيوەندييەكانمان لەسەر بنەماى بەرژەوەندى هاوبەش بەردەوام بێت."

ئەمڕۆ پێنجشەممە (سێى/تشرينى دووەم/ 2022) ماڵپەڕى (ئەنادۆڵ) بڵاويكردەوە سەرۆك كۆمارى توركيا رايگەياند، "دەمانەوێت زەمينەيەكى هاوبەش لەسەر بنەماى رێزگرتن لە هەستييارييەكانى هەردوو وڵات و بەرژەوەندييەكانمان بەردەوام بێت، ئەوەش تەنيا لە بەرژەوەندى هەردوو وڵات نييە، بەڵكو لە بەرژەوەندى هەموو ناوچەكەيە."

لە بەشێكى ترى قسەكانى سەرۆكى توركيا گوتى، "ئێمە لە هەموو بوارەكان پارێزگارى لە پەرەپێدانى  ئاساييكردنەوەى پەيوەندييەكان دەكەين، كە لە رێگەى سەردانە دوولايەنەكان دەستى پێكردەوە."

ئەردۆغان پێشيوايە رێزگرتنى بەهاكان لە سوودى ئەو ناوچەيە بەگشتى دايە، كە لە رووى ديپلۆماسيەوە لەسەر بنەماى بەرژەوەندى دوولايەنە دامەزراوە.

لە مانگى ئابى ساڵى رابردوو توركيا و ئيسرائيل بڕياريان دا پەيوەندييەكانيان دەستپێبكەنەوە، دواتر چەندين سەردان و ديدارى دوولايەنەى بەدواوە داهات.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین