توركيا دەيان كەس لە لايەنگرانى فەحوڵا گولەن دەستگير دەكات تورکیە

نوچەنێت

دەسەڵاتدارانى توركيا بەتۆمەتى هەبوونى پەيوەندى بە رێكخراوى خزمەت، كە سەر فەتحوڵا گولەنە، دەيان كەس دەستگير دەكەن.

ئەمڕۆ سێشەممە (هەشتى/تشرينى دووەم/ 2022) ماڵپەڕى (ئاڕتى) بڵاويكردەوە نووسينگەى داواكارى گشتى ئەنقەرە فەرمانى دەستگيركردنى بۆ (34) كەس بەتۆمەتى پەيوەندييان بە فەحوڵا گولەن دەركردووە، تا ئێستا لەو ژمارەيە (27) كەس دەسگتيركرداون.

سەبارەت بەو كەسانەش دەزگا رايگەياندنەكانى توركيا بڵاويان كردەوە، چەند كەسێك پێشتر لە ريزەكانى  سوپا ئەفسەر بوونە، هەندێكيشيان ئێستاش لە رێزەكانى سوپا ئەفسەرن، ئەوە جگە لەوەى چەند كەسێك قوتابى كۆليژى سەربازين و حەوت كەسيان هاووڵاتين، تۆمەتبارن بەكاركردن لەگەڵ ئەو رێكخراوە.

لە لايەكى ترەوە لە ئيزمير (28) كەس دەستگيركراون، كە چەند كەسێكيان ئەفسەرن لە فەرماندەيى هێزە وشكانى و ئاسمانييەكان و پۆليس، ئەوە جگە لەوەى دوو ئەفسەرى تر دەستگيركراون، كە پێشتر پەيوەنديان لەگەڵ رێكخراوەى خزمەت هەبووە.

لە پارێزگاى مێرسينيش دەسەڵاتدارانى توركيا فەرمانى دەستگيركردنيان بۆ (15) كەس دەستگيركردووە، كە بەشێكى پێشتر لە رێزەكانى سوپابوونە، هەروەها هەندێكيان پێشتر قوتابى كۆليژى سەربازى بوون.

لەدواى كودەتا شكستخواردووەكەى هاوينى ساڵى (2016) دەسەڵاتدارانى توركيا بەتۆمەتى بەشدارى لەو كودەتايە، دەستيانكردووە بە دەستگيركردنى لايەنگرانى فەتحوڵا گولەن، تا ئێستا (240) هەزار كەسەيان لە ريزەكانى سوپا دوورخستۆتەوە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین