يەكێتى ئەوروپا سزاكانى سەر توركياى درێژكردەوە تورکیە
يەكێتى ئەوروپا بڕيارى دا سزاكانى پەيوەست بە گەڕانى توركيا بەدواى وزە لە دەرياى سپى بۆ ماوەى ساڵێكى تر درێژ بكاتەوە.

ئەمڕۆ چوارشەممە (نۆى/ تشرينى دووەم/ 2022) ماڵپەڕى (خەليج جەديد) بڵاويكردەوە ئەنجوومەنى ئەوروپا بڕيارى دا سزاكانى سەر توركياى بۆ ماوەى ساڵێكى تر لەسەر بەرپرسانى دامەزراوەى پتڕۆڵى (TPAO)  توركى درێژكردەوە، كە دارايى و هاوكاريان بلۆك كراوە و رێگە نادرێت گەشتى وڵاتانى ئەوروپاش بكەن.

ئەو سزايە بەسەر هەريەك لە محەمەد ئەكالين جێگرى، بەرێوەبەرى گشتى و ئەندامى ئەنجوومەنى بەڕێوەبردنى ئەو دامەزراوەيە و جێگرى بەرێوەبەرى ناوەندى عەلى نامئۆغلۆ بۆ لێكۆڵينەوە و بەرپرسانى پلاندانان و بەرێوەبردن و جێبەجێكردنى كارى گەڕان لە رۆژهەڵاتى ناوەند جێبەجێ دەكرێت. 

سەرەڕاى ئەو سزايانە توركيا بەردەوامە لە گەڕانەكانى لە رۆژهەڵاتى دەرياى ناوەند بەدواى گازى سرووشتى و نەوت، لەپاڵ بەرگرى لە گەڕانەكان لەو ناوچانە پارێزگارى لە توركەكانى دوورگەى قوبڕسى باكوور دەكات.

لە ساڵى (2020) توركيا دەستى بە گەڕان كرد بەدواى گازى سروشتى و نەوت، ئەنجوومەنى ئەوروپا سزاى بەسەر ژمارەيەك بەرپرس سەپاند. 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین