وەزیرى گواستنەوە و گەیاندن پیرۆزبایی لە جێگرى یەکەمى سەرۆکی پارتى دەکات کوردستانی

نوچەنێت:

ئانۆ جەوهەر وەزیرى گواستنەوە و گەیاندنى هەرێمى کوردستان، لە پەیامێکدا بۆ نێچیرڤان بارزانى جێگرى یەکەمى سەرۆکى پارتى دیموکراتى کوردستان، دەڵێت، "پڕ بە دڵ پیرۆزبایی سەرکەوتنی کۆنگرەی پارتیمان و دووبارە بەرجەستەبوونی خۆشەویستیتان لە دڵی جەنابی سەرۆک و کادیرانی پارتیمان لە ئێوەی بەڕێز و ئازیز پیرۆز دەکەم."

وەزیرى گواستنەوە و گەیاندنى هەرێمى کوردستان، لە بەشێکى ترى پەیامەکەیدا بۆ جێگرى یەکەمى سەرۆکى پارتى دەڵێت، "لە خوای گەورە داواکارم کە پشتوپەناتان بێت لە ئەرکە سەختەکانتان لە پێناو چاندنی ئاشتی لە جیاتى شەڕ و پێکدادان، و میانڕۆی لەنێو دڵە رەقەکان، سەقامگیری لە ناخی ئاژاوەگێڕەکان و پێکەوەژیان لە لای خاوەن هزرە تووندڕۆکان."

ڕۆژى (3-11-2022) پارتى دیموکراتى کوردستان، کۆنگرەى (14)ـى لە پارێزگاى دهۆک بەست، بە بەشدارى زیاتر لە هەزار ئەندامى کۆنگرە و لە یەکەم رۆژی کۆنگرەدا، نێچیرڤان بارزانی بە تێکڕای دەنگی ئەندامانی کۆنگرە، بە جێگری یەکەمی سەرۆکی پارتی هەڵبژێردرا.

 

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین