بۆچی ئێران ترسی لە هەرێمی کوردستان هەیە؟ راپۆرت و شیکاری

نوچەنێت: ئێران ئینتەرناشناڵ

راپەڕینی شۆڕشگێڕانەی ئێرانییەکان هێشتا بەردەوامە. ئەو ناڕەزایەتیانەی لە کوردستان دەستی پێکرد، ئێستا گەیشتوونەتە هەموو ناوچەکانی ئێران. یەکێک لە دروشمەکانی خۆپیشاندەرانی پارێزگای کوردستان، "کوردستان، کوردستان، گۆڕستانی فاشیستەکان"ە. هەر ئەمەش وایکردووە چاوێکی کۆماری ئیسلامی بە ترسەوە چاوی لەم پارێزگایە بێت و چاوەکەی تریش بە ترسەوە لە سەر هەرێمی کوردستانی عێراق.

«لەم نووسینەدا شیکارییەک لەبارەی ئەو مەترسییە ئەمنییەی کە کۆماری ئیسلامی لە هەرێمی کوردستانەوە هەستی پێدەکات دەخوێننەوە».

ئەم شیکارییە لە ماڵپەڕی دامەزراوەی کارنگی دا بڵاوکراوەتەوە.

لە سەروبەندی ناڕەزایەتییەکان لە دژی کوشتنی ژینا ئەمینی تەمەن ٢٢ ساڵ، لە کاتی دەستبەسەرکردنی لەلایەن پۆلیسی ئاکارەوە، دەسپێکی ڕاپەڕینی شۆڕشگێڕانەی گەلی ئێران بوو؛ سوپای پاسداران هێرشی کردە سەر هەولێر و سلێمانی لە هەرێمی کوردستان.

ئەم هێرشانە بە موشەک و فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی خۆکوژ، لانیکەم ١٤ کوژراو و ٥٨ برینداری لێکەوتەوە. لەو کاتەوە کۆماری ئیسلامی ئۆپۆزسیۆنی کورد کە نیشتەجێن لە هەرێمی کوردستان، بە زیادکردنی سووتەمەنی بۆ ئاگری ڕاپەڕینی شۆڕشگێڕانە لە پارێزگای کوردستان تۆمەتبار دەکات.

لە یەکەم مانگی ٢٠١٩ تا ئۆکتۆبەری ٢٠٢٢، هێرشی کۆماری ئیسلامی بۆ سەر ئۆپۆزسیۆنی کورد لە هەرێمی کوردستان بە بەراورد بە هێرشە ئاسمانییەکانی تورکیا بۆ سەر پارتی کرێکارانی کوردستان، ڕێژەیەکی کەم بووە؛ بەڵام مەسەلەکە ئەوەیە کە کۆماری ئیسلامی وەک حکومەتی تورکیا توانای سەربازیی خۆی لە کوردستانی عێراق زیادکردووە بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ لایەنە کوردییەکان.

کۆماری ئیسلامی لە سێپتامبەرەی ٢٠٢١-ەوە، بنکەیەکی سەربازیی لەسەر لوتکەی چیای «چیخا دار» کە بەرزترین خاڵی سنوورییە لە هەرێمی کوردستان.

هەرچەندە ژمارە و دووبارەبوونەوەی هێرشەکانی کۆماری ئیسلامی بۆ سەر ئۆپۆزیسیۆنی کورد هێندەی هێرشەکانی حکومەتی تورکیا بەرز نییە، بەڵام تاران بە پەیامی خۆپاراستن و راگرتنەوە، وردە وردە هێرشی زیاتر بۆ سەر ناوچە کوردنشینەکان دەستپێدەکات. ئەو هێرشانەی کە لە ئەنجامدا زیانی گیانی زۆریان لێکەوتووەتەوە.

هەروەها ئەم هێرشانە بە ڕوونی ئەوە دەردەخەن کە کۆماری ئیسلامی بەشێکە لە هەڵمەتی گوشار خستنە سەر حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ هاوئاهەنگی لەگەڵ سیاسەتی ئەمنی تاران و هاوپەیمانە سیاسییەکانی خۆی لە بەغدا.

کۆماری ئیسلامی هەمیشە نائارامی سیاسی ناوخۆیی بە هەڵمەتەکانی دەستێوەردانی دەرەکی دەزانێت و هەر بەم هۆیەشەوە فشار دەخاتە سەر حکومەتی هەرێمی کوردستان، بۆ ئەوەی نەبنە سپۆنسەری خۆپیشاندەران و پەیوەندییە سەربازییەکانیان لەگەڵ وڵاتانی ڕۆژئاوا کەم بکاتەوە.

لە لایەکی دیکەوە، پێدەچێت حکومەتی هەرێمی کوردستان لە نەیارانی کۆماری ئیسلامی وەکو کارتی گوشار بۆ رووبەڕووبوونەوەی تاران کەڵک وەربگرێت.

لەدوای کوژرانی قاسم سولەیمانی، فەرماندەی پێشووی سوپای قودسی سوپای پاسداران و ئەبومەهدی موهەندیس، سەرۆکی میلیشیای حزبوڵڵای کەتایب و یەکێک لە فەرماندە مەیدانییەکانی حەشدی شەعبی؛ میلیشیا عێراقییەکان، چەندین هێرشی مووشەکی و فڕۆکەی بێفڕۆکەوانیان بۆ سەر ناوچە کوردنشینەکان بە مەبەستی دەرکردنیان لەو ناوچانە ئەنجامداوە.

ئاستی هەڕەشەکان گەیشتۆتە ئاستێک، کە چەند مانگ لەمەوبەر بزووتنەوەی خۆڕاگری ئیسلامی «نجباء» کە یەکێک لە نزیکترین گروپە میلیشیاکانی کۆماری ئیسلامی، هەڕەشەی گۆڕینی دەسەڵاتی لە پارتی دێموکراتی کوردستان کرد.

هاوپەیمانی پارتی دیموکراتی کوردستان لەگەڵ موقتەدا سەدر، سەرۆکی ڕەوتی سەدری عێراق، دوای هەڵبژاردنی 2021 لەم وڵاتە، پاڵنەرێکی دیکەیە بۆ هەڵمەتی ”چەند لایەنە" بۆ ناسەقامگیرکردنی کەرتی وزەی هەرێمی کوردستان و ناچاری بکات خۆی ڕادەست بکات.

لە فێبریوەری 2022 دا دادگای فیدراڵی عێراق بڕیاری نایاسایی بوونی یاسای نەوت و غازی لە هەرێمی کوردستان دا.

دەرکردنی ئەم حوکمە لەلایەن حکومەتی دیموکراسی کوردستانەوە ڕەتکرایەوە و بە بڕیارێکی سیاسی ناوزەد کرا.

لە مانگی جونی ساڵی 2022ـەوە میلیشیا عێراقییەکان بە پاڵپشتی کۆماری ئیسلامی، لانیکەم حەوت هێرشی موشەکیان بۆ سەر دامەزراوەی وزە لە هەرێمی کوردستان، تۆمەتبار کراون.

سەرەڕای هێرشەکانی کۆماری ئیسلامی، دواجار لایەنەکانی هەرێمی کوردستان گەیشتوونەتە ئەو بڕوایەی کە بۆ پێکهێنانی حکومەت، دەبێت ڕێگایەک بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ لایەنەکانی هاوپەیمانی ئێران بدۆزنەوە.

بەڵام ئێستا گەمارۆکانی ڕۆژئاوا بە هۆی ڕۆڵی کۆماری ئیسلامی لە شەڕی ئۆکرانیا و بەردەوامی راپەڕینی شۆڕشگێڕانەی خەڵک لە ئێران، شێوازی شەڕی کۆماری ئیسلامی لە دژی حکومەتی هەرێم زیاتر دەکات.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین