سەرۆک نێچیرڤان بارزانى: هیوادارم هەمیشە سلێمانی بە گەشاوەیی و سەرفرازی ببینم کوردستانی

نوچەنێت:

سەرۆک نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکى هەرێمى کوردستان بە بۆنەى ساڵیادى بنیاتنانى شارى سلێمانى پەیامێک بڵاوکردەوە و تێیدا دەڵێت، "پیرۆزبایی لە خۆمان و خەڵکی شاری هەڵمەت و قوربانی."

ئەمڕۆ دووشەممە (14/تشرینى دووەم/2022) سەرۆکى هەرێمى کوردستان لە پەیامێکدا ڕایگەیاند، "له‌ 238 هەمین ساڵیادی بنیاتنانی شاری سلێمانیدا، پیرۆزبایی لە خۆمان و خەڵکی شاری هەڵمەت و قوربانی، پایتەختی ڕۆشنبیریی کوردستان دەکەم."

سەرۆکى هەرێمى کوردستان ئاماژە بەوەشدەکات، "هیوادارم هەمیشە سلێمانی بە گەشاوەیی و سەرفرازی ببینم."

هەر ئەمڕۆش،  سەرۆک نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکى هەرێمى کوردستان، لله‌ ڕێوڕه‌سمی راگه‌یاندنی ئه‌نیستیتوتی داهێنان و نوێگه‌ری رایگه‌یاند، "جه‌نابی سه‌رۆك وه‌زیران له‌ قسه‌كانی خۆیدا پیرۆزبایی دامه‌زراندنی شاری سلێمانیی كرد، به‌ حوكمی (50%)ی به‌شه‌كه‌ی خۆم سوپاسی جه‌نابیان ده‌كه‌م، خۆشم پیرۆزبایی له‌ خه‌ڵكی شاری سلێمانی و هه‌موو كوردستان ده‌كه‌م"

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین