قائانى هه‌ڕه‌شه‌ى له‌شكركێشى بۆ سه‌ر عێراق كردووه‌ عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

ئاژانس ئاسۆشێیتد پرێس ئاشكراى ده‌كات ئیسماعیل قائانى فه‌رمانده‌ى فه‌یله‌ق قودسى سوپاى پاسدارانى ئێران هه‌ڕه‌شه‌ى له‌شكركێشى بۆ سه‌ر عێراق كردووه‌، ئه‌گه‌ر له‌ حاڵه‌تێكدا به‌رپرسانى عێراق ره‌چاوى داواكاریه‌كى ئێران نه‌كه‌ن.

شه‌وى رابردوو 18/ تشرینى دووه‌م/2022 ئاژانسى ئاسۆشێیتد پرێس زانیارى له‌ چه‌نده‌ سه‌رچاوه‌یه‌كى عێراقى وه‌رگرتووه‌ كه‌ ئیسماعیل قائانى هه‌ڕه‌شه‌ى له‌ به‌رپرسانى عێراق كردووه‌ و پێى راگه‌یاندوون، ئه‌گه‌ر عێراق سنووره‌كانى به‌ڕووى لایه‌نه‌ كوردییه‌كانى ئێران كه‌ له‌ عێراق تووند نه‌كات، ئه‌وا ئێران ئاماده‌یه‌ له‌شكركێشى بۆ سه‌ر خاكى عێراق بكات.

رۆژى 15ى ئه‌م مانگه‌ به‌ سه‌ردانێكى رانه‌گه‌یێندراو ئیسماعیل قائانى گه‌یشته‌ به‌غدا و له‌گه‌ڵ سه‌رۆك كۆمار و سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق كۆبووه‌وه‌، دواتریش له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌ سیاسیه‌كانى شیعه‌ كۆبوونه‌وه‌ى كرد. ئاژانسه‌ ئه‌مریكییه‌كه‌ باسى له‌وه‌ كردووه‌، قائانى له‌ كاتى سه‌ردانه‌كه‌ى بۆ به‌غدا ئه‌و هه‌ڕه‌شه‌یه‌ى به‌ به‌رپرسانى عێراق داوه‌، سه‌ردانه‌كه‌یشى رۆژێك دواى بۆردومانكردنى چه‌ند ناوچه‌یه‌كى هه‌رێمى كوردستان بوو، له‌لایه‌ن سوپاى پاسدارانه‌وه‌. 

له‌ 16ى ئۆكتۆبه‌رى رابردوو نوچه‌نێت له‌ راپۆرتێكدا باسى له‌ ئه‌گه‌رى هێرشى وشكانى هێزه‌كانى ئێران بۆ ناو خاكى هه‌رێمى كوردستان و عێراق كرد بوو، پێشتر رۆژنامه‌ى شه‌رق ئه‌وسه‌ت زانیارى ئه‌وه‌ى بڵاوكردووه‌ته‌وه‌، كه‌ هێزه‌كانى ئێران بۆ هێرشێكى سه‌ربازى و سنووربه‌زاندن ئاماده‌ ده‌كرێن.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین