سوپاى توركيا هێرشەكانى بۆ سەر رۆژئاواى كوردستان دەستپێكرد تورکیە
شەوى رابردوو سوپاى توركيا ئۆپراسيۆنێكى نوێى بۆ سەر پێگەكانى پارتى كرێكارانى كوردستان و لە رۆژئاواى كوردستان و سنوورەكانى هەرێمى كوردستان راگەياند، ئۆپراسيۆنەكەكە بەناوى (چنگى شمشێرە)، لەو هێرشانە زيانى گيانى بەر هێزەكانى سووريا كەوتووە.

ئەمڕۆ يەكشەممە (20/تشرينى دووەم/ 2022) ماڵپەڕى (ئەنادۆڵ) بڵاويكردەوە، وەزارەتى بەرگرى توركيا رايگەياند، "سوپاى ئۆپراسيۆنى (چنگى شمشێر) لە رێگەى بۆردوومانى ئاسمانى بۆ سەر پێگەى هێزەكانى پارتى كرێكاران و يەپەگە و هێزەكانى تر لە عێراق و سووريا دەستى پێكردووە.

لە بەشێكى ترى راگەيێندراوەكە هاتووە، ئەو ئۆپراسيۆنە پشت بە ماددەى (51) پەيماننامەى نەتەوە يەكگرتووەكان دەبەستێت، كە مافى رەوايى دەدات بە بەرگريكردن لە خۆمان.

سەبارەت بە ئامانجى ئەو ئۆپراسيۆنە وەزارەتى بەرگرى توركيا پاساوى ئەوە دەهێنێتەوە، كە ئەو ئۆپۆراسيۆنە بۆ رێگرييە لەو هێرشانەى كە دەكرێتە سەر گەل و هێزە ئەمنييەكانى توركيا.

سەبارەت بەزيانەكيانيش لە باكوورى سووريا بۆتە هۆى كوژرانى ژمارەيەك سەربازى سووريا، هەروەها شەوى رابردوو سوپاى توركيا زەركان و حەسەكەى و تەلرەفعەتى بۆردوومان كردووە، ئەوەش بۆتە گيان لەدەستانى چەند كەسێك.

هەروەها سوپاى توركيا سەرێ كانى و رێگەى دەرباسيەى و دەوروبەرى كۆبانێ و تەرەبعەت و حەلەبى بۆردوومان كردوو، كە ئامانجى بۆردوومانەكان هێزەكانى هەسەدەيە لەو ناوچانە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین