بە هۆى بۆردوومانەکانى ئێران پێشمەرگەیەکى حدکا شەهید بوو کوردستانی

لاڤین عومەر: تایبەت بە نوچەنێت

سوپاى پاسدارانى ئێران لە ماوەى سێ مانگدا، بۆ جارى سێیەم بنکە و بارەگاى حیزبەکانى ڕۆژهەڵاتى کوردستانى بوردوومان کرد، بەو هۆیەوە پێشمەرگەیەک شەهید بوو.

بەرەبەیانى دووشەممە (21/تشرینى دووەم/2022) دژە تیرۆرى کوردستان ڕایگەیاند، "سوپای پاسدارانی ئێران بۆردومانی بنکە و بارەگای حیزبەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستانی لە هەرێمی کوردستان بۆردومان" كرد.

سەبارەت بە زیانەکانى بۆردوومانەکە، کاوە بەهرامی، بەرپرسی دەزگای فەرماندەی هێزی پێشمەرگەی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران بە رووداوی راگەیاند، لە بۆردوومانەکەی کۆیەدا پێشمەرگەیەکیان بە ناوی بێهزاد ئیسکات ناسراو بە چیاکۆ شەهید بووە.

ئەم بوردوومانانەى ئێران بۆ سەر بارەگاى حیزبەکانى ڕۆژهەڵاتى کوردستان لە کاتێکدایە، ڕۆژى (28-9-2022) و (14-11-2022) ئەو بنکە و بارەگاکانى ئەو حیزبانەى بۆردوومان کرد، بەو هۆیەوە تاوەکو ئێستا (20) پێشمەرگە شەهید بووە و زیاتر لە (50)ى دیکە بریندار بوونە.

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین