ئیسرائیل بوودجە بۆ هێرشکردنە سەر ئێران تەرخان دەکات ئابووری جیهان

نوچەنێت

حکوومەتی ئیسرائیل بۆ پەرەپێدان و بەهێزکردنی جۆری چەکە سەربازیەکانی، بڕی 1.5 ملیار دۆلاری لەپێناو هێڕشکردنە سەر بنکە ئەتۆمیەکانی ئێران تەرخانکرد.

رۆژنامەی The Times of Israel، لە راپۆرتێکیدا ئاشکرای دەکات، حکوومەتی ئیسرائیل بۆ هێڕشکردنە سەر  بنکە ئەتۆمییەکانی ئێران، بوودجەیەک بە بڕی 1.5 ملیار دۆلار تەرخان دەکات.

 لە ڕاپۆرتەکەدا هاتووە، لە پێناو بەهێزکردن و پەرەپێدان بە هێزە سەربازیەکان و ئامادەکاری بۆ هێڕشی بنکە ئەتۆمیەکانی ئێران، حکوومەتی تەلئەبیب، بوودجە بۆ برەودان بە چەندین جۆری چەک تەرخان دەکات.

بوودجەی تەرخانکراو چەندین جۆری چەک لە خۆ دەگرێت، لەوانە: کۆکردنەوەی زانیاری، چەکی تایبەت بۆ هێڕشکردنە ناوچە ئەتۆمیەکان لە ژێر زەوی، هەروەها فرۆکە ئاسمانییەکانی تایبەت بەو بوارە.

لە هەمانکاتدا، ئەو بوودجەی بڕیاری لەسەر داروە، دابەش دەکڕیت بە سەر بوودجەی گشتی وڵات لەساڵی 2021 و 2022، بە جۆرێک ڕێژەی ٪60ــی ئەو بوودجەیە لە ئەمساڵدا خەرج دەکرێت و ڕێژەی ماوە بەسەر بوودجەی گشتی ئیسرائیل لە ساڵی داهاتوودا دابەشدەکڕیت.

بڕیاری تەرخانکردنی بوودجەی تایبەت بۆ پەرەپێدان بە چەک بۆ هێڕشکردنە سەر بکە ئەتۆمیەکانی ئێران لە کاتێکدایە، چەند ڕۆژێک بەر لە ئێستا، حکوومەتی ئەمریکا تاقیکردنەوەی چەکی جۆری GBU-72 بە بەهای 2.3 تۆن  لە جۆری چەکی سەربازی  F-15 Strike Eagle ڕاگەیاند.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین