روسیا دەستی بەسەر گەورەترین بنکەی ئەتۆمی ئەوروپادا گرت عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچەنێت

ئاژانسی بنکەی ئەتۆمی ئۆکرانیا رایگەیاند: هێزەکانی روسیا دەستیان بەسەر وێستگەی ئەتۆمی زاپۆریژیا گرتووە، کە گەورەترین وێستگەی ئەتۆمیی ئەوروپایە.

ئەمڕۆ هەینی( 4/ئازار/2022) ئاژانسی پشکنەری ئەتۆمی ئۆکرانیا رایگەیاندووە، وێستگەی ئەتۆمی زاپۆریژیا لەلایەن هێزەکانی روسیاوە کۆنترۆڵکراوە و لەلایەن تیمێکی تایبەتەوە چاودێری دەکرێت. ئەوەشی راگەیاندووە، کە ستافی وێستگە ئەتۆمییەکە بەردەوامن لە کارەکانیان بۆ پاراستنی سەلامەتی وێستگەکە.

هەر ئەمڕۆ سەر لە بەیانی حکومەتی ئۆکرانیا رایگەیاند: کە روسیا ئاگری لە نزیک بنکەی ئەتۆمی زاپۆریژیادا خستووەتە بەڵام تیمەکانی ئاگرکوژێنەوە ئاگرەکەیان کۆنتڕۆڵکردووە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین