توركيا قۆناغێكى نوێ لەگەڵ ميسر دەست پێ دەكات تورکیە
رەجەب تەيب ئەردۆغان، سەرۆك كۆمارى توركيا سەبارەت بە ديدارى لەگەڵ عەبدولفەتاح سيسى رايگەيان، "ئەوە هەنگاوى يەكەمە لەپێناو دەستپێكردنى رێگەيەكى نوێ لە نێوان هەردوو وڵات."

ئەمڕۆ دووشەممە (21/تشرينى دووەم / 2022 ) ماڵپەڕى (ئەنادۆڵ) بڵاويكردەوە سەرۆك كۆمارى توركيا ديدارەكەى لەگەڵ عەبدولفەتاح سيسى رايگەياند، "من بەمجۆرە لەو ديدارە دەڕوانم، كە ئەوە ديدارى سەرۆكى ميسڕ و توركيايە، كە گەلى ئەو دوو وڵاتە پەيوەندى دێرنيان هەيە، ئەوەش بۆ ئێمە زۆر گرنگە، چى رێگرە لەوەى بەو جۆرە بێت كە پێشوو هەبوو، ئێمە ئاماژەكانمان بەرەو ئەم ئاڕاستەيە پێشتر راگەياند بوو."

ئەردۆغان لە بەشێكى ترى قسەكانى گوتى، "ئومێدەوارم قۆناغێكى نوێ دەست پێ بكات، لە داهاتوو گفتوگۆكان بگەن بە ئاستێكى بەزرتر."

سەبارەت بە خواستى تاكە داخوازى توركيا لە ميسڕييەكان سەرۆكى توركيا جەختى لەسەر ئەوە كردەوە، "تاكە خواستى ئێمە لەپاڵ ديدارەكانى نێوان هەردوو وڵات ئەوەيە كە بڵێين ئەو هەڵوێستە دوژمنكارانەى دژ بە توركيا ناوچەى دەرياى ناوەند بۆ كێيە؟ ئێمە چەسپاندنى ئاشتيمان بۆ ناوچەيە دەوێت."

دەربارەى قۆناغى داهاتووش ئەردۆغان ئاماژەى بەوە كرد، "ئەگەر هيچ شتێكى لەناكاو نەيەتە پێشێت هەنگاوى نوێ دەگرينەبەر."

لە لايەكى ترەوە سەرۆكايەتى ميسڕ لە راگەيێندراوێكدا روونى كردەوە، “سەرۆكى ميسرى و سەرۆكى توركيا لە ديدارى دەوحە لەسەر سەرەتاى بەهێزكردنى پەيوەندى نێوان هەردوو وڵات رێككەوتن."

لە بەشێكى ترى راگەيێندراوەكە هاتووە هەردوولا رێككەوتوون لەسەر قووڵكردنەوەى پەيوەندى مێژوويى نێوان گەلى هەردوو وڵات.

دوێنێ يەكشەممە لە كردنەوەى مۆنديالى ساڵى (2022) بۆ يەكەمجار سەرۆك ميسڕ و توركيا دواى نۆ ساڵ لە ناكۆكى و ململانێى توند ديدارێكى كورتيان ئەنجامدا.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین