هه‌رێم كه‌مال ئاغا: شاندى هه‌رێم و لایه‌نه‌كانى عێراق ده‌گه‌نه‌ رێككه‌وتن کوردستانی

نوچه‌نێت

هه‌رێم كه‌مال ئاغا په‌رله‌مانتارى یه‌كێتى له‌ عێراق رایگه‌یاند، تا ئێستا ئه‌و پێشنیاره‌ى شیعه‌ بۆ ڕاده‌ستكردنى 460 هه‌زار به‌رمیلى نه‌وتى هه‌رێمى كوردستان كردوویه‌تى ره‌زامه‌ندى لیژنه‌ى دارایى له‌سه‌ر نه‌دراوه‌.

ئه‌مڕۆ هه‌ینى 19ى ئادار په‌رله‌مانى عێراق بۆ ده‌نگدان له‌سه‌ر بودجه‌ى گشتى عێراق كۆده‌بیته‌وه‌ و هه‌رێم كه‌مال ئاغا په‌رله‌مانتارى یه‌كێتى له‌ لێدوانێكى بۆ كه‌ناڵى "رووداو" ئاشكراى كرد ئێستا به‌ر له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌ى په‌رله‌مان، كۆبوونه‌وه‌یه‌ك له‌ ماڵى سه‌ركرده‌یه‌كى شیعه‌ به‌ڕێوه‌ده‌چێت و دواتر له‌گه‌ڵ شاندى هه‌رێمى كوردستان كۆده‌بنه‌وه‌.

هه‌رێم كه‌مال ئاغا گه‌شبینه‌ به‌وه‌ى هه‌رێم و لایه‌نه‌ سیاسیه‌كانى عێراق بگه‌نه‌ رێككه‌وتن و بودجه‌كه‌ تێپه‌ڕێت.

سه‌باره‌ت به‌و پێشنیاره‌ى لایه‌نه‌ شیعه‌كان كه‌ داوا ده‌كه‌ن هه‌رێمى كوردستان رۆژانه‌ بڕى 460 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت ڕاده‌ست بكات، ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ى یه‌كێتى گوتى، "تا ئێستا ئه‌و پێنشیاره‌ له‌لایه‌ن لیژنه‌ى دارایى په‌رله‌مانى عێراق ره‌زامه‌ندى له‌سه‌ر نه‌دراوه‌ و هه‌ر پێشنیاره‌".

سه‌باره‌ت به‌ هاوهه‌ڵوێستى پارتى و یه‌كێتى له‌سه‌ر بودجه‌كه‌، هه‌رێم كه‌مال ده‌ڵێ، "تا ئێستا هیچ جیاوازییه‌كمان له‌سه‌ر بابه‌ته‌كان نییه‌".
 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین