هه‌ستیارى گه‌نم ته‌نیا یه‌ك چاره‌سه‌ریى هه‌یه تەندرووستی

لاڤین عومەر: تایبەت بە نوچەنێت

‌د. لاوه‌ حوسێن پسپۆڕى نه‌خۆشییه‌كانى هه‌ناو ده‌ڵێ، هه‌ستارى گه‌نم ته‌نیا یه‌ك چاره‌سه‌رى هه‌یه‌ ئه‌ویش خۆپاراستنه‌ له‌و خۆراكانه‌ له‌ گه‌نم پێكدێن.

ئەمڕۆ هەینى (دووى/کانوونی یەکەم/2022) دکتۆر لاوە حسێن، پسۆری نەخۆشییەکانی هەناو، لە لێدوانێکی تایبەتدا دەربارەی نەخۆشی هەستیاری گەنم و جۆ بە نوچەنێتی گوت، "هەستیاریی ماددەی گەنم، ناوێکی تریشی هەیە کە (گلوتین ئین پلۆپاتین)نە، ئەگەر هەستیاریت هەبێت ئەو  ماددەیە کە دەڕواتە ریخۆڵە باریکە زیانی پێدەگەێنێت، لەگەڵ ئەو گلوتینە دێتە ناو ریخۆڵە باریکە بەرگریت نامێنێت و ریخۆڵە لوس دەکات و بە دڕی نامێنێت ، لەو کاتەدا خواردن ڕاناوەستێت و دەبێتە هۆی سکچوون و هەندێکجاریش قەبزی دەکات، ئەوە یەکێکە لەنیشانەی سەرەکی و ئەو حاڵەتەش درێژخایەنە".

دکتۆر لاوە سەبارەت بە چارەسەرکردنی ئەم حاڵەتە ئاماژە بەوەدەکات، "چارەسەر تەنیا خۆپارێزییە، (گەنمە شامی و برنج) بکرێتە ئارد و نان و سەمونی لێ دروست بکات بۆ ئەوەی بەیانیان بیخوات، بەڵام بسکیت، ساوار، نانی جۆ و گەنم نابێت بخوات، تەنیا ئەوە چارەسەرە بۆ هەستیاری گەنم و جۆ".

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین