چوار پارت لە توركيا هاوپەيمانييەكى نوێ دروست دەكات تورکیە

نوچەنێت

فاگيت ئۆز، سەرۆكى پارتى دادپەروەرى توركيا رايگەياند، "لەم نزيكانە چوار پارت هاوپەيمانييەكى نوێ بۆ بەشدارى لە هەڵبژاردنەكانى ساڵى داهاتوو رادەگەيێنن."

ئەمڕۆ يەكشەممە (چوارى/ كانوونى دووەم/2022) ماڵپەڕى (ئاڕتى) بڵاويكردەوە سەرۆكى پارت دادپەروەرى توركيا رايگەياند، "پارتى نەنيشمان و پارتى سەركەوتن و پارتى راستڕەو و پارتى دادپەروەرى، بڕيارياريان داوە پێكەوە هاوپەيمانييەك بۆ بەشدارى لە هەڵبژاردنى ساڵى داهاتوو پێكبهێنن."

ئۆز باسى لەوەش كرد سەركردەكانى ئەو چوار پارتە لە چەند هەفتەى داهاتوو لە رێگەى كۆنگرەيەكى رۆژنامەوانى لەبەردەم رايگشى راگەێندراوى پێكهێنانى هاوپەيمانييەكانيان ئاشكرا دەكەن.

 سەرۆكى پارتى دادپەروەرى لە بەشێكى ترى قسەكانى ئاماژەى بەوە كرد، "لە چوارشەممەى رابردوو كۆبوونەوەكانيان بۆ پێكهێنانى ئەو هاوپەيمانييە دەستپێكردووە لەو نزيكانەش كۆتايى ئەنجام دەدەن و بەرنامەى هەڵبژاردنيان ديارى دەكەن."

دەربارەى ئەگەرى بەشدارى پارتى ترش ئۆز گوتى، "هاوپەيمانييەكە لەو چوار پارتە پێكدێت، بەڵام لايەنى تريش هەيە پاڵپشتيمان دەكەن، ئەو هاوپەيمانييەش لەگەڵ ياساكانى دامەزراندنى توركيا و فەلسەفەى سەربەخۆيى كۆمارى هاوتايە، ئەوەشى بۆ هاوپەيمانييەكەمان گرنگە ويژدانى نيشتيمانيمان و پێكهاتەى ناوخۆييمانە، ئێمە هيچ بيرۆكەيەك ناخەينە بەرنامەمان پێچەوانەى دامەزراندنى توركيا بێت، هەر كەسێك لەگەڵ ئێمە بێت لەگەڵ ئەتاتوركە، بۆيە ناكرێت نەيارانى ئەتاتورك و عەلمانييەت لەگەڵ ئێمە بن."

لە بەشێكى ترى قسەكانى جەختى لەسەر ئەوە كردەوە، "ئامانجى ئێمە گێڕانەوەى توركيايە بۆ ياساكانى سەرەتاى دامەزراندنى و بەرزكردنەوەى ئاڵاكەى لەو شوێنەى كەوتووە، ئەوەش بەبێ زيانگەياندن بە ئابوورى و بەرەوپێچوونى نيشتيمانى دەبێت."

بڕيارە مانگى حوزەيرانى ساڵى داهاتوو هەڵبژاردن لە توركيا ئەنجام بدرێت، پێشتر هاوپەيمانى ئومەت و گەل و كاركردن و ئازادى راگەيێندراوە، بەوەش دەبێتە چوارەم هاوپەيمانى بۆ بەشدارى لە هەڵبژاردنەكانى ئەو وڵاتە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین