كورد له رۆژئاواى كوردستان به پێشنیارى رووسیا رازی ده‌بێت
نوچه‌نێت
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 10ى كانوونى یه‌كه‌م 2022 ماڵپه‌ڕى كه‌ناڵى ئه‌لعه‌ره‌بیه له راپۆرتێكدا باس له‌وه ده‌كات شاندى رووسى به سه‌رۆكایه‌تى سێرگى ڤێرشین بریكارى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى رووسیا، له‌گه‌ڵ سادات ئۆنال بریكارى وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى توركیا كۆبووه‌ته‌وه و پێشنیارێكى به توركیا داوه بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌م وڵاته هیچ ئۆپراسیۆنێكى سه‌ربازى له رۆژئاواى كوردستان ئه‌نجام نه‌دات.
پێشنیاره‌كه ئه‌وه‌یه هێزه‌كانى سووریاى دیموكرات "هه‌سه‌ده" له كۆبانێ و تل ره‌فعه‌ت و مه‌نبیج بكێشێنه‌وه و ته‌نیا ئاسایشیان بمێنێته‌وه، ئه‌وانیش له‌گه‌ڵ هێزه‌كانى رژێمى سووریا هاوئاهه‌نگى بكه‌ن. له به‌رانبه‌ردا توركیا نابێت هیچ ئۆپراسیۆنێكى سه‌ربازى نوێ بكات.
له راپۆرته‌كه باس له‌وه كراوه هێزه كوردییه‌كه به‌و پێشنیاره رازییه، به‌ڵام توركیا ره‌زامه‌ندى له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته نه‌داوه و ده‌یه‌وێ تاوتوێى بكات. ماوه‌ى چه‌ند هه‌فته‌یه‌كه توركیا بۆردومانى چه‌ندان ناوچه‌ى رۆژئاواى كوردستان ده‌كات و هه‌ڕه‌شه‌ى ئه‌نجامدانى ئۆپراسیۆنێكى سه‌ربازى ده‌كات، توركیا پێشتر له ساڵانى 2016 و 2018 و 2019 سێ ئۆپراسیۆنى سه‌ربازى له رۆژئاواى كوردستان ئه‌نجام داوه و چه‌ندان ناوچه‌ى رۆژئاواى داگیركردووه.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment