ئەردۆغان هەڕەشەى ئۆپراسيۆن بۆ سەر رۆژئاواى كوردستان دەكات تورکیە
رەجەب تەيب ئەردۆغان، سەرۆك كۆمارى توركيا لە يادى (950) جەنگى مێژوويى مەلازگرت رايگەياند، "ئۆپراسيۆنەكانمان بۆ پارێزگارى لە سنوورەكانى باشوور تا دەگەينە قووڵايى (30) كيلۆمەتر بەردەوام دەبێت."

ئەمڕۆ پێنجشەممە (25/ئاب/2022) ماڵپەڕى (ئەنادۆڵ) بڵاويكردەوە ئەردۆغان لە چالاكى ساڵيادى (950) ساڵەى جەنگى مەلازگرد لە ويلايەتى بەديلسى رۆژهەڵاتى توركيا رايگەياند، "بەهەموو جيهانى رادەگەينم ئۆپراسيۆنەكانمان بۆ پارێزگارى لە سنوورەكانى توركيا بە قووڵايى (30) كيلۆمەتر بەردەوام دەبێت."

لە بەشێكى ترى قسەكانى سەرۆكى توركيا جەختى لەسەر ئەوە كردەوە، "ئۆپراسيۆنەكانى توركيا بەگوێرەى ئەو پيلانەى بۆى داڕێژراوە، دابينكردنى ئاسايش لەسەر سنوورەكانى باشوور بەردەوام دەبێت لە شوێنێك و چركە ساتێك بێت." 

ئەو لێدوانانەى ئەردۆغان لەكاتێكدايە چەند جارێك هەوڵى دەستپێكردنى ئۆپراسيۆنەكانى بۆ سەر رۆژئاواى كوردستان داوە، بەڵام هەريەك لە ئەمەريكا و ئێران و رووسيا رێگەيان بە وڵاتەكەى نەداوە، ئۆپراسيۆنەكان دەست پێ بكات.

لە مانگى ئايارى ئەمساڵ ئەردۆغان هەڕەشەى دەسپێكردنى ئۆپراسيۆنێكى نوێى بۆ سەر رۆژئاواى كوردستان، لە ساڵانى رابردووش سوپاى توركيا چەندين ئۆپراسيۆنى بۆ سەر ئەو ناوچانە ئەنجام داوە. 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین