له‌سه‌ر رۆژئاواى كوردستان گرژیى ئه‌مریكا و توركیا زیاتر ده‌بێت
نوچه‌نێت
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 12/ كانوونى یه‌كه‌م/ 2022 ماڵپه‌ڕى سكاى نیوزى عه‌ره‌بى بڵاویكردووه‌ته‌وه، هێزه‌كانى توركیا ده‌ستیان به بۆردومانكردنى ناوچه‌كانى تل ره‌فعه‌ت و كۆبانێ كردووه‌ته‌وه. ئه‌مه‌یش له كاتێكدایه كه وه‌زاره‌تى به‌رگرى ئه‌مریكا "پنتاگۆن" بڕیارى داوه، هاوئاهه‌نگییه‌كانى له‌گه‌ڵ هێزه كوردییه‌كان "هه‌سه‌ده" له رۆژئاواى كوردستان زیاتر بكات و به دووریش نازانرێ هێرشه‌كانى ئه‌مڕۆى توركیا وه‌ك كاردانه‌وه‌یه‌ك بێت له به‌رانبه‌ر ئه‌و بڕیاره‌ى پنتاگۆن.
واشنتن پۆست: به پێچه‌وانه‌ى خواستى توركیا
وه‌زاره‌تى به‌رگرى ئه‌مریكا ئۆپراسیۆنه‌كانى له‌گه‌ڵ كورد فراوانتر ده‌كات
سكاى نیوز ئاماژه‌ى بۆ ناوه‌ڕۆكى راپۆرتێكى رۆژنامه‌ى واشنتن پۆست كردووه كه له‌سه‌ر زارى به‌رپرسانى ئه‌مریكا ئاشكراى كردووه، وه‌زاره‌تى به‌رگرى ئاماده‌كارى ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ى ئۆپراسیۆنه مه‌یدانییه‌كانى له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانه كورده‌كانى له باكوورى سووریا ده‌ستپێبكاته‌وه.
سێ به‌رپرسى ئه‌مریكى قسه‌یان بۆ واشنتن پۆست كردووه، به‌ڵام ناوى خۆیان ئاشكرا نه‌كردووه و گوتویانه، چاوه‌ڕوان ده‌كه‌ن ئه‌و هه‌نگاوه‌ى پنتاگۆن گرژى بخاته نێوان توركیا و ئه‌مریكا. هه‌ر ئه‌و به‌رپرسانه پێشبینى ده‌كەن توركیا به هه‌ناردنى هێز بۆ باكوورى سووریا وه‌ڵامى ئه‌و بڕیاره‌ى واشنتن بداته‌وه وه‌ك پێشتریش هه‌ڕه‌شه‌ى كردووه.
هاوكات روانگه‌ى سوورى بۆ مافه‌كانى مرۆڤ بڵاویكردووه‌ته‌وه، دواى نیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ چه‌ند ئۆتۆمبیلێكى سه‌ربازى رووسیا، له گونده‌كانى كۆبانێ ئۆپراسیۆنێكى گه‌ڕانیان بێ هاوبه‌شى هێزه‌كانى توركیا ده‌ستپێكردووه و ئه‌م هه‌ڵسوكه‌وته‌یش له رۆژانى رابردوو جیاوازه، چونكه به هاوبه‌شى گه‌ڕانه‌كانیان ئه‌نجام ده‌دا.
ماوه‌ى چه‌ند هه‌فته‌یه‌كه هێزه‌كانى توركیا بۆردومانى ناوچه‌كانى رۆژئاواى كوردستان ده‌كه‌ن و سه‌رۆكى توركیایش هه‌ڕه‌شه‌ى ئه‌نجامدانى ئۆپراسیۆنێكى سه‌ربازى ده‌كات. توركیا له ساڵانى رابردوودا 2016 و 2018 و 2019 سێ ئۆپراسیۆنى ئه‌نجامداوه، به هۆى ئه‌م ئۆپراسیۆنه‌یش چه‌ندان ناوچه‌ى رۆژئاواى كوردستانى داگیركردووه.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment