سەرۆک نێچیرڤان بارزانى: هه‌رێمى كوردستان پشتیوانى له حكوومه‌تى تازه‌ى عێراق دەکات
نوچەنێت:
ئەمڕۆ چوارشەممە (14/کانوونى یەکەم/2022) سەرۆک نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له مارك برایسۆن ریچاردسۆن باڵیۆزى به‌ریتانیا له عێراق و شاندێكى یاوه‌رى كرد.
بەپێى ڕاگەیێندراوى سەرۆکایەتیى هەرێمى کوردستان، "له كۆبوونه‌ویه‌كدا بره‌ودان به په‌یوه‌ندییه‌كانى به‌ریتانیا له‌گه‌ڵ عیراق و هه‌رێمى كوردستان، دوایین پێشهاته سیاسییه‌كان و دامه‌زراندنى حكوومه‌تى نوێى فیدراڵى، كێشه و ته‌حه‌دییه‌كانى به‌رده‌م عێراق، په‌یوه‌ندییه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا و كێشه‌كانى نێوانیان، دوا سه‌ردانى سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى بۆ به‌غدا و گفتوگۆكانى بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان له‌گه‌ڵ به‌رپرسان له به‌غدا، تاوتوێ كران."
پەیوەست بە دۆخى عێراق، "هه‌ردوولا جه‌ختیان له پێشكه‌شكردنى خزمه‌تگوزاریى باشتر به هاووڵاتیانى عێراق و دابینكرنى ده‌رفه‌تى كار و جێبه‌جێكردنى كارنامه و ئه‌وله‌ویه‌تى كاره‌كانى حكوومه‌ت كرده‌وه، هه‌روه‌ها دۆخى ناوخۆى هه‌رێمى كوردستانیان خسته به‌ر باس و یه‌كڕیزى و یه‌كهه‌ڵوێستیى هه‌رێمى كوردستانیان به گرنگ و پێویست زانى به‌تایبه‌تیش یه‌كده‌نگیى تیمى هه‌رێمى كوردستان له به‌غدا."

لە بەشێکى تر‌ى کۆبوونەوەکەدا، سەرۆک نێچیرڤان بارزانى جەختى لەوەکردەوە، "كه هه‌رێمى كوردستانى پشتیوانى له حكوومه‌تى تازه‌ى عێراق و سه‌رۆك وه‌زیران ئه‌لسوودانى ده‌كات و ده‌رفه‌تێك هه‌یه بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى وڵات به پشتگیریى لایه‌نه به‌شداره‌كانى حكوومه‌تى فیدراڵى، هه‌روه‌ها هاریكارى و كارى هاوبه‌شى نێوان لایه‌نه سیاسییه‌كانى هه‌رێمى كوردستانى بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان له‌گه‌ڵ به‌غدا به پێویست و گرنگ له قه‌ڵه‌م دا."
په‌یوه‌ندییه‌كانى عێراق له‌گه‌ڵ وڵاتانى دراوسێ و ناوچه‌كه، دوایین پێشهاته‌كان و دۆخى ناوچه‌كه به‌گشتى و چه‌ند پرسێكى جێى بایه‌خى هاوبه‌ش، ته‌وه‌رێكى دیكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوو.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment