داهاتى نه‌وتى عێراق له‌ 2022 زیاتر له‌ 115 ملیار دۆلاره‌ کوردستان- عێراق

نوچه‌نێت

وه‌زاره‌تى نه‌وتى عێراق ئاشكراى كرد له‌ مانگى رابردوو "كانوونى یه‌كه‌م" بڕى 103 ملیۆن به‌رمیل نه‌وت ره‌وانه‌ى ده‌ره‌وه‌ كراوه‌، داهاته‌كه‌یشى حه‌وت ملیار و 606 ملیۆن دۆلار بووه‌، به‌مه‌یش داهاتى ته‌واوى ساڵه‌كه‌ ده‌بێته‌ سه‌رووى 115 ملیار دۆلار.

ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ دووى كانوونى دووه‌مى 2023 وه‌زاره‌تى نه‌وتى عێراق له‌ راگه‌یێندراوێدا داهاتى مانگى رابردووى نه‌وتى بڵاوكردووه‌ته‌وه‌ كه‌ بڕه‌كه‌ى 103 ملیۆن و 281 هه‌زار و 459 به‌رمیل نه‌وته‌ به‌ داهاتى حه‌وت ملیار و 606  ملیۆن دۆلار. 

تێكڕاى نرخى به‌رمیلێك نه‌وت 73 دۆلار 64 سه‌نت بووه‌، بڕى هه‌نارده‌كراوى كێڵگه‌كانى باشوور و ناوه‌ڕاستى عێراق 100 ملیۆن و 735 هه‌زار و 151 به‌رمیل بووه‌، كه‌چى نه‌وتى كێڵگه‌كانى كه‌ركووك به‌ره‌و به‌نده‌رى جیهانى توركى دوو ملیۆن و 223 هه‌زار و 338 به‌رمیل بوو. 

پێشتر وه‌زاره‌تى نه‌وتى عێراق رایگه‌یاند، له‌ 11 مانگى ساڵى 2022 داهاتى نه‌وت 107 ملیار و 887 ملیۆن و 786 هه‌زار و 336 دۆلار بووه‌، به‌مه‌یش داهاتى كۆى ته‌واوى ساڵه‌كه‌ زیاتر له‌ 115 ملیار دۆلاره‌.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین