داهاتى ئه‌مساڵى نه‌وتى عێراق ئاشكرا ده‌كرێت کوردستان- عێراق

نوچه‌نێت

به‌گوێره‌ى داتاكانى كۆمپانیاى سۆمۆى عێراقى كه‌ به‌رپرسه‌ له‌ فرۆشتن و به‌ بازاڕكردنى نه‌وت، داهاتى 11 مانگى رابردووى عێراق 107 ملیار دۆلار بووه‌، به‌ به‌راورد به‌ ساڵى 2021 به‌ رێژه‌ى 57% زیادى كردووه‌ و به‌رزترین داهاتیش له‌ مانگى ئایارى ئه‌مساڵ تۆمار كراوه‌.

ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ شه‌شى كانوونى یه‌كه‌مى 2022 ماڵپه‌ڕى شه‌فه‌ق نیوز داتاكانى كۆمپانیاى سۆمۆى بۆ  فرۆشتنى نه‌وت بڵاوكردووه‌ته‌وه‌ و تێیدا هاتووه‌ له‌ 11 مانگى رابردوودا، داهاتى نه‌وتى عێراق گه‌یشتووه‌ته‌ 107 ملیار و 877 ملیۆن و 786 هه‌زار و 336 دۆلار، به‌ تێكڕایى داهاتى مانگانه‌ى نۆ ملیار و 807 ملیۆن و 71 هه‌زار و 485 دۆلار.

داهاتى نه‌وت به‌ به‌راورد به‌ ساڵى رابردوو 2021 به‌ رێژه‌ى 57% به‌رزبووه‌ته‌وه‌، كه‌ ئه‌و كات داهاتى نه‌وت 68 ملیار و 258 ملیۆن و 861 هه‌زار و 485 دۆلار بوو، به‌ تێكڕاى مانگانى شه‌ش ملیار و 205 ملیۆن و 351 هه‌زار و 44 دۆلار".

به‌رزترین داهاتى ئه‌مساڵ له‌ مانگى ئایار بووه‌ كه‌ گه‌یشته‌ 11 ملیار و 477 ملیۆن و 514 هه‌زار و چوار دۆلار، كه‌مترین داهاتیش له‌ مانگى كانوونى دووه‌مى ئه‌مساڵ بوو كه‌ داهاته‌كه‌ ته‌نیا هه‌شت ملیار و 322 ملیۆن و 679 هه‌زار و 526 دۆلار بوو".

عێراق له‌ ئاماده‌كردنى بودجه‌ى گشتى  ساڵانه‌، به‌ رێژه‌ى 96% پشت به‌ داهاتى نه‌وت ده‌به‌ستێ.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین