بودجه‌ى عێراق ته‌نیا له‌سه‌ر پشكى هه‌رێم نه‌ماوه‌ته‌وه
نوچه‌نێت
ریاز مه‌سعودى په‌رله‌مانتارى سائیروون دووپاتى ده‌كاته‌وه، كه دیاركردنى پشكى هه‌رێمى كوردستان له بودجه‌ى عێراق تاكه كێشه نییه كه په‌سندكردنى بودجه‌كه‌ى دواخستووه، به‌ڵام قووڵترینیانه.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 23ى ئادار ریاز مه‌سعودى په‌رله‌مانتارى سائیروون له لێدوانێكى بۆ ماڵپه‌ڕى به‌غداد توده‌ى ده‌ڵێ، "كۆسپى به‌رده‌م تێپه‌ڕاندنى بودجه‌ى گشتى عێراق ته‌نیا پشكى كورد نییه".
مه‌سعودى باس له‌وه ده‌كات ژماره‌یه‌كى زۆر له په‌رله‌مانتاران داوا ده‌كه‌ن به‌هاى دینار به‌رانبه‌ر دۆلار به‌رزبكرێته‌وه، هه‌روه‌ها ژماره‌یه‌كى زۆر تێبینیان له‌سه‌ر بودجه‌ى پارێزگاكان هه‌یه و جیا له‌وه‌ى پێكهاته‌ى سوننه‌یش داواكارى هه‌یه.
بۆیه ئه‌و په‌رله‌مانتاره ده‌ڵێ، "پشكى هه‌رێمى كوردستان تاكه كۆسپ نییه، به‌ڵام گه‌وره‌ترین و قووڵترینیانه".
رۆژى شه‌ممه‌ى رابردوو په‌رله‌مانى عێراق دواى دوو رۆژ له گفتوگۆ بۆ تێپه‌ڕاندنى بودجه‌ى گشتى عێراق بۆ ساڵى 2021، شكستى هێنا و نه‌یتوانى ده‌نگى پێبدات و كۆبوونه‌وه‌كه بۆ رۆژى شه‌ممه‌ى داهاتوو دواخرا.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment