لايەنە ئۆپۆزسيۆنەكانى توركيا رێگرى لە پيلانەكانى ئەردۆغان دەكەن شیکاری

وەرگێڕانى: ئيسماعيل تەها

تا ئێستا شەش پارتە ئۆپۆزسيۆنەكەى توركيا كەسێكيان بۆ كانديدى سەرۆكايەتى ديارى نەكردووە، كە بڕيارە لە ناوەڕاستى ئەمساڵ بەرێوەبچێت، كە ئەگەرێكيش هەيە بۆ ماوەى مانگێك بەهۆى پشوو و بۆنەكان پێشبخرێت.

هەرچەندە ئەو شەش پارتە لەم دواييە ئاشكرايان كرد، كە لە مانگى داهاتوو كاندێكى هاوبەش پێشكەش دەكەين، بەڵام ئەو ناوانەى كە باس دەكرێن، تا ئێستا بريتيە لە ئەندامانى پارتى گەلى كۆمارى (جەهەپە) كە ئەم ناوانە باس دەكرێن كەمال كليچدار ئۆغلۆ، سەرۆكى ئەو پارتە و ئەكرەم ئيمامئۆغلۆ، سەرۆكى شارەوانى ئيستەنبۆڵ و مەنسور ياڤاش، سەرۆكى شارەوانى ئەنقەرە.
چاودێرانى سياسى تورك ئاماژە باس لەوە دەكان پێويستە ئۆپۆزسيۆن راگەياندنى ركابەرى ئەردۆغان دوابخات، ئەوەش لە ترسى شێواندنى وێنەى ئەم كەسە كۆتاييهێنان بە خواستى سەركەوتنى، لەپاڵ ئەوەش بەگوێرەى دواين راپرسى جەماوەرى رەجەب تەيب ئەردۆغان زيادى كردووە.
لە رۆژانى (27ى كانوونى يەكەم تاوەكوو يەكى كانوونى دووەمى ئەمساڵ) كۆمپانياى ئۆپتيمار راپرسيەكى ئەنجامداوە (2001) كەس بەشداريان كردووە، لەم راپرسيە ئەردۆغان رێژەى لە (42.1%)ى بەدەستهێناوە، كليچدار ئۆغلۆ لە پلەى دووەمە، رێژەى لە (10.5%)ى بەدەستهێناوە.
بەگوێرەى ئەم راپرسيە ئاكپارتى لە مانگى حوزەيرانى ساڵى رابردووە ئاكپارتى پارێزگارى لە بەرزكردنەوەى دەنگەكانى كردووە، كە لەو كاتە رێژەى دەنگەكانى لە (36.36%) توانيويەتى رێژەكەى لە (4.5%) زياد بكات، بيگەينێتە لە (41.1%).
جەنگيز تۆمار، پڕۆفيسۆر لە زانكۆى مەڕمەڕە رايگەياند، "هێزى سەرۆكى توركيا بۆتە بەربەست لەبەردەم ئۆپۆزسيۆن بۆ ئەوەى ركابەرێك بۆ هەڵبژاردنى سەرۆكايەتى ديارى بكات، كۆبوونەوەى شەش پارتەكە ناكۆكى لەنێوانيان دروست دەكات، چونكە هەموو پارتێك دەيەوێت ئەجێنداى خۆى بسەپێنێت.
جەواد كۆك، لێكۆڵەرى سياسى جەخت لەسەر ئەوە دەكاتەوە، "ناكۆكى لەنێوان ئەو شەش پارتە لەسەر دياريكردنى كاندێك هەيە، بەڵام بەشێكى ديارى نەكردنى بۆ خۆپاراستنە لە هەر داوايەكى ياسايى لەدژى ئەو كانديدە، ياخود لەكەداركردنى لە رێگەى هەڵمەتى راگەياندن."

ئەو لێكۆڵەرە پێى وايە بوونى هەندێك پارت لەناو ئەو شەش پارتە بۆتە بەربەست لەبەردەم كارەكانى، چوونى پارتەكانى لە هەناوى ئاكپارتى بە سەركردايەتى داود ئۆغلۆ و عەلى باباجان هەڵەيەكى ئۆپۆزسيۆنە.

ناكۆكييە نوێيەكان 

لەگەڵ ئەو مشتوومڕەى لەنێوان سەركردەكانى شەش پارتەكە لەسەر كانديدى سەرۆكايەتى هەيە، مەترسى تر كە گەورەترە لە كێشەكانى شەش پارتەكە دەركەوتووە، كە ئەگەر هەيە بەر لە هەڵبژاردنەكان چارەسەر بكرێت، ئەوەش پێگەيەكى گەورەترى بە ئەردۆغان داوە.
تۆمار ئاماژە بەوە دەكات رێكنەكەوتنى پارتە ئۆپۆزسيۆنەكان رەنگدانەوەيەكى گەورەى لەسەر گەلى توركيا هەيە، لە ماوەى داهاتووش دابەشبوون و قەيرانى نوێ لەنێوانيان سەر هەڵدەدات.
چاوەڕوانيش دەكات كێشەكانى سەبارەت بە كانديدى هاوبەش لە قۆناغى بانگەشەى هەڵبژاردنەكان و دواى هەڵبژاردنەكانيش بمێنێتەوە.
بەڵام كوك هەبوونى ناكۆكى گەورە لەنێوان ئەو شەش پارتە بە دوور دەزانێت و روونيدەكاتەوە، ئەو پارتانە دەيانەوێت كانديدێك ديارى بكەن تواناى سەركەوتنى هەبێت. 
ئيسماعيل ياشا، نووسەرى تورك پێشبنى دەركەوتنى ناكۆكى نوێ لەنێوان ئەو پارتانە دەكات، بە تايبەت لە پێهێنانى ليستى كانديدەكان بۆ پەرلەمانى توركيا.
لە بەشێكى ترى قسەكانى ئاماژە بە لێدوانەكانى ئەحمەد داود ئۆغلۆ، سەرۆكى پارتى ئايندە دەكات، بە گورزێكى كوشندە لەو مێزە شەش كەسييە ناوى دەبات، چونكە لێدوانەكەى بەزمانى ئاماژە بە دەنگدەران دەڵێت ئەگەر هەيە حكومەتى هاوپەيمانى دواى چەند مانگێك بڕوخێت و قەيرانێكى سياسى لە توركيا سەرهەڵبدات.
هەروەك هۆشداريش دەدات كە هاونيشتيمانيان قەيرانيان ناوێت، ئەگەر كانديدى ئۆپۆزسيۆن سەركەوت، بەگوێرەى لێدوانەكانى داود ئۆغلۆ قەيومى بەسەر دەسەپێنن، لايەنگرانى پارتى گەلى كۆمارى و ئي پارت ناكرێت ئەوە قبووڵ بكەن.

گەڕى دووەم 

لەگەڵ نزيكبوونەوەى هەڵبژاردنەكان ململانێى نێوان پارتەكانى توركيا زياتر دەبێت، هەرچەندە پارتى نەتەوەپەرست و پارتى دادوگەشەپێدان بەشێوەيەكى بەرچاو بەرەوپێشچوونە، بەڵام بەگوێرەى ئەنجامى راپرسييەكان لە گەڕى يەكەمى هەڵبژاردنەكان كە پێويستى بە (50+1) سەركەوتنى سەرۆكايەتى يەكلا نابێتەوە.
جەنگيز پێى وايە دەرچوونى جەهەپە لە هاوكێشەى ئەو شەش پارتە، كە رێژەكەى نزيكە لە (10%) ئەگەر هەيە هەڵبژاردنەكان بگەينێتە گەڕێكى يەكلارەوە، بەڵام بە پێچەوانەى ئەو بۆچوونە كوك پێى وايە ئەگەر هەيە هەڵبژاردن بكەوێتە گەڕى دووەم، ئاماژە بەوەش دەكات ئەگەر هەيە جەهەپە كەمێك پێش هەڵبژاردنەكان سەربەخۆيى خۆى بۆ بەشدارى هەڵبژاردنەكان رابگەيێنێت.

ئەو نووسەرە چاوەڕوان دەكات كانديدى ئۆپۆزسيۆن يا كليچدار ئۆغلۆ، ياخود مەنسور ياڤاش بێت، ئەگەر بكەوێتە گەڕى دووەم ئۆپۆزسيۆن لە شەركەوتن نزيك دەبێتەوە.
بەڵام بۆچوونى ئيسماعيل ياشا جياوازە، بەدوورى دەزانێت پەنا بۆ گەڕى دووەمى هەڵبژاردنەكانى سەرۆكايەتى ببرێت. پێشى وايە ئەنجامى هەڵبژاردنەكانى پێشوو دووبارەبێتەوە، كە ئەردۆغان بەسەر موحەرەم ئينجەى كانديدى پارتى گەلى كۆمارى سەركەوت. 

سەرچاوە: عەرەبى 21

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین