گفتوگۆى ستراتیژى ئه‌مریكا و عێراق ده‌ستپێده‌كاته‌وه
نوچه‌نێت
ئه‌مڕۆ چوارشه‌م 24ى ئادار ماڵپه‌ڕى ژوورى بازرگانى ئه‌مریكى له راپۆرتێكدا ئاشكراى كردووه له مانگى نیسانى داهاتوو گفتوگۆى ستراتیژى نێوان ئه‌مریكا و عێراق ده‌ستپێده‌كاته‌وه.
ماڵپه‌ڕى به‌غداد توده‌ى عێراق به‌شێكى له راپۆرته‌كه بڵاوكردووه‌ته‌وه كه تێیدا هاتووه، گفتوگۆكانى ئه‌مریكا و عێراق له‌سه‌ر چوار ته‌وه‌رى سه‌ره‌كى ده‌بن، كه ئه‌مه‌یش له لایه‌ن ئه‌نجوومه‌نى بازرگانى ئه‌مریكى بۆ ئیداره‌ى نوێى ئه‌مریكا پێشنیار كراوه تا به دووپاتكردنه‌وه له‌سه‌ر ئه‌و ته‌وه‌رانه په‌یوه‌ندى ستراتیژى ئه‌مریكا و عێراق به‌هێزتر بكرێت.
چوار ته‌وه‌ره‌كه‌یش ئه‌مانه‌ن: به‌شدارپێكردنى كه‌رتى تایبه‌ت له بوارى ته‌ندروستى، به‌رهه‌مهێنانى گازى سروشتى له عێراق و په‌ره‌پێدان به ژێرخانى ئه‌م بواره، چاكسازیى كه‌رتى دارایى عێراق و دوایین ته‌وه‌ریش په‌ره‌پێدانى ناوچه‌كانى ئابوورى ده‌بێت".
له راپۆرته‌كه‌ى ژوورى بازرگانى ئه‌مریكا باس له‌وه كراوه، ئیداره‌ى نوێى ئه‌مریكا بایه‌خ به گفتوگۆى ستراتیژى له‌گه‌ڵ عێراق ده‌دات، هه‌ر ئه‌مه‌یش بوو له لایه‌ن جۆ بایدنى سه‌رۆكى ئه‌مریكا دووپاتى له‌سه‌ر كراوه‌ته‌وه كاتێك له مانگى رابردوو په‌یوه‌ندى به مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق كرد.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment