راسموس هەڕەشەى سووتاندنى قورئان لەبەردەم باڵيۆزخانەى رووسيا دەكات عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچەنێت

راسموس باڵودان، سەرۆكى پارتى (هارد كۆرس) هەڕەشەى سووتاندنى قورئان لەبەردەم باڵيۆزخانەى رووسيا لە ستۆكهۆڵم دەكات.

دووشەممە (23/ كانوونى دووەم/ 2023) ماڵپەڕى (ئاڕتى) بڵاويكردەوە دواى ئەوە حەمزە شيمايف، جەنگاوەرى چيچانى ناڕەزايي خۆى بەرانبەر بە سوتاندنى قورئان لەبەردەم باڵيۆزخانەى توركيا دەربڕى، لەبەرانبەردا راسموس هەڕەشەى سوتاندنى قورئان لەبەردەم باڵيۆزخانەى رووسيا لە ستۆكهۆڵمى پايتەختى سويد دەكات.

باڵودان لە پەيامێكى ڤيديۆى لە لاپەڕەى خۆى لە ئينستگرام دەڵێت، "چينچانييەك هەيە بەناوى حەمزات واديارە ئەو ئێستا لە سويد لە جەنگدايە، هەرچەندە نيشتيمانى ئەو چيچانە، سوكايەتى پێكردووم، بۆيە پێويستە چيچان پێشوازى لەو سڵاوە تايبەتەى من بكات، ئەويش لە سەر شێوەى سووتاندنى قورئانە لەبەردەم باڵيۆزخانەى رووسيا، چونكە دەزانن تەنانەت چيچان دەوڵەتيش نييە، ئەو تەنيا بەشێكى بچووكە لە رووسيا."

وەزارەتى دەرەوەى رووسياش سەركۆنەى سوتاندنى قورئانى پيرۆزى كرد و داواى كرد رێكارى پێويست دژ بە توندڕەوان بگيرێتەبەر.

لە بەشێكى ترى قسەكانى وەزارەتى دەرەوەى رووسيا هاتووە، ئێمە ئەو لادان و ئاسانكارييە سياسيەشمان بينى بە پاساوى ئازادى ڕادەربڕين كە دەبێتە زيادبوونى ناكۆكى نێوان ئايينييەكان و سوكايەتى بە هەستى ئيمانداران.

هەفتەى رابردوو راسموس باڵودان لەبەردەم باڵيۆزخانەى توركيا لە سويد قورئانێكى سوتاند و لە قسەكانى رەخنەى لە توركيا و ئەردۆغان و ناتۆ گرت.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین