توركيا كەى رەزامەندى لەسەر وەرگرتنى سويد و فينلەندا لە ناتۆ دەردەبڕێت؟ شیکاری

وەرگێرانى: ئيسماعيل تەها

پرسى كڕينى فرۆشتنى فڕۆكەى (ئێف 16)ى رووسى نزيكە بەرانبەر بكرێت بە رەزامەندى توركيا بۆ وەرگرتنى سويد و فنلەندا لە ناتۆ، بەڵام تا ئێستا ئەو پرسە بەڕاستەوخۆ لەنێوان ئيدارەى واشنتن و ئەنقەرە باس نەكراوە.

لە مانگى شوباتى ساڵى رابردوو رووسيا هێرشى زەمينى بۆ سەر ئۆكراينا دەستپێكرد، لە مانگى ئايار سويد و فينلەند دەستيان بە هەوڵەكانيان كرد بۆ بەدەستهێنانى ئەندامبوون لە ناتۆ، توركيا بە پاساوى ئەوەى سويد هەڵوێستى بەرانبەر پەكەكە و يەپەگە كە لقى پارتى كرێكارانى كوردستانە لاوازە، ڤيتۆى دژ بەو وڵاتە بەكارهێنا.

لە مانگى حوزەيرانى ساڵى رابردوو ديپلۆماتكارانى توركيا و سويد و فينلەندا ياداشتێكى سێقۆڵيان لە لوتكەى وڵاتانى ناتۆ لە مەدريد لەپێناو نەهێشتنى مەترسييەكانى توركيا واژۆ كرد، بەگوێرەى ئەو ياداشتە ستۆكهۆڵم و هێلسنكى پابەندن بە هاوكاريينەكردنى  پەكەكە و يەپەگە، وەك گرووپێكى تيرۆرستى مامەڵەش لەگەڵ پەكەكە بكەن.

ئايا لەو حاڵەتەدا ئەنقەرە گڵۆپى سەوز بۆ پڕۆسەى فراوانكردنى هاوپەيمانى ناتۆ هەڵدەكات،؟ پەرلەمانى توركيا چ كاتێك رەزامەندى لەسەر ئەو فراوانكردنە مێژووييەىى وڵاتانى  باكوورى ئەتڵەسى دەردەبڕێت؟

خواستەكانى ئەنقەرە لە سويد

ئەو ئامانجە گەورەى ئەنقەرە هەوڵى بەدەستهێنانى دەدات لە فراوانكردنى ناتۆ بەرانبەر وەرگرتنى وڵاتانى باكوور، كە لە سويد و فينلەنداوە وەك دوو ئەندام دەستيپێكردووە، كۆمەڵێك رێكارى توندترە دژ بە پارتى كرێكاران و هەڵوەشاندنەوەى پەيوەندييەكانيانى ئەو دوو وڵاتە بە هەموو لقەكانى پەكەكە.

بۆ ئەوەش توركيا بايەخێكى تايبەتتر بە يەكينەكانى پاراستنى گەل دەدات، كە باڵى سەربازيى سەر بە پەيەدەيە لە سووريا، هەندێك لە ئەندامانى ناتۆ لەگەڵ دەستپێكردنى جەنگى دژ بە داعش لە (2015) هاوئاهەنگيان لەگەڵ ئەو پارتە لە سووريا هەبوو، ئەنقەرە دەيەوێت لەدواى تێكشكاندنى داعش كۆتايى بەو پەيوەندييە بهێنێت.

فينلەندا و سويد رايانگەياندووە، پابەندين بەو خواستانەى توركيا كە لە ياداشتى مەدريد هاتووە، ئەوەش لە كاتێدايە ژمارەيەك كورد لە فيلەندان ئەنقەرە دژايەتيەكى واى نييە شايەنى باسكردن بێت، سەبارەت بە پرسى پەكەكە و يەپەگەش سويد لە ساڵى رابردووەوە رێكارى بەرچاوى لەدژ گرتۆتەبەر، كە رێژەى لە (1%)ى دانيشتوانى سويد پێكدەهێنن، ئەو هەنگاوەى ستۆكهۆڵم لەپێناو خواستەكانى توركيايە، بەڵام لەم دواييە هەندێك ئاماژە دەركەوتن ئەنقەرە بۆ رەزامەندى لەسەر فراوانكردنى ناتۆ لە وڵاتانى باكوور پەلەى نييە.

كێشە راستەوخۆيەكە لە گفتوگۆى نێوان ئەنقەرە و واشنتنە، چونكە توركيا داواى كڕينى فڕۆكەى (ئێف 16) و نوێكردنەوەى فڕۆكەكانى تر دەكات، سەركردايەتى توركيا و گەلى توركيا بايەخى زۆر بەو داوايەى وڵاتەكەيان لە ئەمەريكا دەدەن، چونكە ترسى ئەوەيان هەيە هێزى ئاسمانيان لە (10) ساڵى داهاتوو زۆر لاواز بێت، بەڵام ئەو داوايەى توركيا بەهۆى ناڕەزايى هەندێك لە ئەندامانى كۆنگرێس و ئەنجوومەنى پيران بەربەستى لەبەردەمە.

بۆ بەديهێنانى ئەو خواستە كۆشكى سپى بە ناڕاستەوخۆ  پێشنيارى بۆ ئەردۆغان كردووە بۆئەوەى ئەو دەستكەوتەى لە سياسەتى دەرەوە بەدەستهێنێت و چانسى ئەردۆغان لە هەڵبژاردنەكان بەهێزبێت، پێويستە رەزامەندى لەسەر فراوانكردنى ناتۆ بدات،  بۆ ئەوەش بايدن بەڵێن بە ئەردۆغان دەدات پێش هەڵبژاردنەكەى ئەمساڵ فڕۆكەى (ئێف 16) بە توركيا دەدات.

ئەو گرێبەستە فرۆشتنى فڕۆكەى (ئێف  35)يش بە يۆنان دەگرێتەوە، لە زۆر لەو فڕۆكانەى بە توركياى دەدات پێشكەوتووترە، ئەو هەنگاوەى كۆشكى سپى بۆ كەمكردنەوەى رەخنەكانى كۆنگرێسە لەسەر پێدانى فڕۆكە بە توركيا.

ئەگەر ئەندامانى ئەنجوومەنى پيران بەردەوامبن لە رەتكردنەوەى فرۆشتنى فڕۆكە بە توركيا، كۆشكى سپى دەتوانێت لە رێگەى (سەپاندنى دەنگدان)، ئەو داواكارييە بۆ كۆنگرێسى رەوانە بكات، ئەوكاتە كۆنگرێس ناتوانێت رێگرى لە فرۆشتنى ئەو فرۆشتنە بكات، تەنيا ئەگەر هەردوو ئەنجوومەن دژ بەو داوايە بووەستنەوە.

ئەگەر هەيە لە جێبەجێكردنى ئەو گرێبەستە گەورەى چەك چانسى ئەردۆغان لەو هەڵبژاردنە بەرز بێتەوە، لەبەرانبەردا پەرلەمانى توركيا پێش هەڵوەشاندنەوەى ــ كە بۆچوونى بەهێز ئەوەيە لەمانگى ئايار هەڵبژاردن ئەنجام بدرێت ــ رەزامەندى لەسەر وەرگرتنى ئەو دوو وڵاتە لە ناتۆ دەربڕێت، ئەوەش پێش بەستنى لووتكەى وڵاتانى ئەندامى ناتۆيە لە مانگى تەمووزى ئەمساڵ لە ڤيلينيۆسى، پايتەختى ليتوانيا، بەڵام ئەگەر هەيە ئەردۆغان ئەو رەزامەندييە بۆ دواى هەڵبژاردنەكان دوابخات.

ئەگەرييش کلیلی گەیشتن بە ڕێککەوتنێک کە فرۆشتنی فڕۆكەى (ئێف 16) بەرانبەر فراوانکردنی ناتۆ لەخۆ بگرێت، كە لە ڕیزبەندی ڕووداوانەیە، سەرەتا ئەنقەرە پێداگری لەسەر بەدەستهێنانی فڕۆكەكان دەکات، لەبەرانبەردا ئیدارەی بایدنیش پێداگری لەسەر پەسەندکردنی پەرلەمانی تورکیا بۆ فراوانکردنی ناتۆ دەکات، بۆيە ئەگەر ئەنقەرە هەنگاوی یەکەم نەنێت، کۆشکی سپی ئامادە نابێت دەنگدانى بە زۆر بەزۆر بەسەر کۆنگرێسدا بەسپێنێت، دواتريش بایدن ڕازی دەبێت بە ناڕەزایەتییە بەردەوامەکانی ئەنجومەنی پیران.

لەم حاڵەتەدا ئەردۆغان بڕيار دەدات رەزامەندى بۆ دواى هەڵبژاردنەكانى توركيا دوابخات، كە ئەوە زۆر گونجاوترە، پەنابردن بۆ ئەو بڕيارە ئاماژەيەكيشە بۆ بايدن و سەردەكە سەرەكييەكانى ئەنقەرە لە ئەوروپا و ناتۆ، كە پويست ناكات پشت لە سەرۆكى توركيا بكەن، چونكە ئەوان هەميشە لە پرسە ئەمنييە سەرەكييەكان پێويستيان پێى هەيە، لە پرسى رێگرى لە پەڕينەوەى ناياسايى دەستپێ دەكات، تا دەگات بە فراوانكردنى ناتۆ.

بە واتايەكى راشكاوتر ئەردۆغان مافى ڤيتۆى لە پرسى فراوانكردنى ناتۆ قۆزتۆتەوە، ئەوەش بۆ ملكەچكردنى ئەمەريكا و ئەوروپايە بۆ سياسەتەكانى لەو خولەى هەڵبژاردنەكانى وڵاتەكەى.

ئەگەريش هەيە ڤلاديمێر پۆتين، سەرۆكى رووسيا خۆى خزاندبێتە ئەو سيناريۆيە، ئەوەش دەبێتە دواكەوتنى وەرگرتنى ئەو دوو ئەندامە نوێيە لە ناتۆ، ئەگەر هەيە پۆتين لەم هەڵبژاردنە پەپێدانى قەرز و رەوانەكردنى پارەيەكى زۆر پێش هەڵبژاردنەكان بۆ توركيا هاوكارى ئەردۆغان بكات، كە بەهۆى ئەوەى رێژەى هەڵاوسان لە ساڵى رابردوو لە (80%) بەرزبۆوە، بەڵام لە راستيدا دۆخى ئابوورى توركيا لە (2018) تووشى مەترسى بۆتەوە، كە بۆ يەكەمجار لەسەردەمى ئەردۆغان داهاتى ئابوورى تووشى پاشەكشە بوو.

ئەوەش لەكاتێدا بوو شارەزايانى ئابوورى پێشبينى ئەوەيان دەكرد بەر لە هاوينى ساڵى رابردوو ئابوورى توركيا داتەپێت، بەڵام بەهۆى رەوانەكردنى پارە لە لايەن رووسياوە ئەوە رووينەدا، كۆمپانياى رووس ئەتۆم پێنج مليار دۆلارى بۆ دروستكردنى وێستگەى ئۆكۆيۆ بۆ وزەى ئەتۆمى لە باشوورى توركيا رەوانەكرد.

هەروەها بەهۆى زيادبوونى بازرگانى و گەشتيارى لە ساڵى رابردوو لەگەڵ رووسيا پارەيەكى زۆر هاتە ئەو وڵاتە، ئەوەش بووە هۆى هاوكارى چاوپۆشى لە بانكە توركييەكان بۆ نوێكردنەوەى قەرزە دەرەكييەكان، هەروەها بووە رێگريش لە داڕوخانى ئابوورى توركيا، ئەگەريش هەيە لە چەند مانگى داهاتوو توركيا هاوشێوەى ساڵى رابردوو پارەيەكى تر رەوانەى توركيا بكات، جگە لەو بڕە بڕ نوێيەى پۆتين ديارى كردووە، كە دووبارە دەبێتەوە هۆى ئەوەى بووژانەوەى ئابوورى و دروستبوونى ئەو بڕوايەى لاى ئەردۆغان مافى ڤيتۆ دژ بە فراوانكردنى ناتۆ بەكاربهێنێتەوە، بەتايبەتيش ئەگەر كۆنگرێسى ئەمەريكى رێگرى لە فرۆشتنى فڕۆكەى (ئێف  16)بە توركيا بكات.

بەڵام هەواڵى خۆش ئەو بۆچوونە بەهێزەيە كە لە سايەى ئەو سيناريۆيە پەرلەمانى توركيا چاوپۆشى لە ئەنجامى هەڵبژاردنەكان دەكات لەدواى هەڵبژاردنەكان رەزامەندى لەسەر فراوانكردنى ناتۆ دەردەبڕێت، هۆكارەكەشى ئەوەيە دەسەڵاتدارانى نوێى توركيا ئەگەر سەركەون سوورن لەسەر لەخۆگرتنى يەكێتى ئەوروپا و ئەمەريكا، ئەوەش لەپێناو راكێشانى دارايى جيهانيە بۆ وڵاتەكەيان و بەهێزكردنەوەى ئابوورييانە، بە پشتبەستن بەو بۆچوونە پەرلەمان كە ئۆپۆزسيۆن سەرۆكايەتى دەكات زۆر بەخێرايى بڕيار لەسەر فراوانكردنى هاوپەيمانى ناتۆ دەدات.

ئەگەريش ئەنجامەكە جياواز بێت، تەنانەت ئەگەر ئەردۆغانيش سەركەوتەوە، ئەوكاتە سوور دەبێت لەسەر بونيادنانەوەى پەيوەندييەكانى لەگەڵ يەكێتى ئەوروپا و بايدن، لەبەر ئەو هۆكارانەى كە بۆتە پاڵنەرى ئۆپۆزسيۆن، رەزامەندى لەسەر ئەندابوونى ئەو دوو وڵاتە لەناتۆ و بەدەستهێنانى پاڵپشتى ئاشكراى ئەمەريكا و ئەوروپا لە ئيدارەى تازەى توركيا دەربڕێت.

ئەگەر ناكۆكييەك لە پەيوەندييەكانى نێوان توركيا ئەمەريكا، ياخود توركيا سويد دروست نەبێت، ئەگەرى بەهێز ئەوەيە توركيا رەزامەندى لەسەر فراوانبوونى هاوپەيمانى ناتۆ دەرببڕێت.

پرسيارەكە ئەوەيە چى روودەكات پێش ئەوەى پەرلەمانى توركيا خۆى هەڵوەشێنێتەوە، ياخود دواى ئەنجامدانى هەڵبژاردن و پێكهێنانى پەرلەمانى نوێ لەكۆتايى ئەمساڵ.

سۆنەر كاگابتاى

سەرچاوە: پەيمانگەى واشنتن

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین