توركيا ميواندارى لوتكەى گازى سروشتى دەكات شیکاری

وەگێڕانى: ئيسماعيل تەها

لە رۆژانى (14 و 15)ى مانگى داهاتوو توركيا ميواندارى لووتكەى وڵاتانى بەكارهێنەرانى ئەوروپى  و بەرهەمهێنەرى گازى سرووشتى دەكات.

فاتيح دۆنماز، وەزيرى وزەى توركيا رايگەياند، توركيا ميواندارى لوتكەى سەدە بۆ وزە دەكات، لەو ميواندارييە وڵاتانى بەرهەمێنەرى گاز لە رۆژهەڵاتى ناوەڕاست و دەرياى ناوەڕاست و دەرياى قەزوين و ئاساياى ناوەڕاست بە وڵاتانى ئەوروپا دەگەيێنێت.
وەزيرى وزەى توركى ئاماژەى بەوەش كرد، لەگەڵ سەڵتەنەى عومان رێككەوتنێكيان بۆ هاوردەكردنى ساڵانە يەك مليار و (400) مليۆن مەترچوارگۆشە گازى سروشتى بۆ ماوەى (10) هاوردە بكەن، ئەگەر هەر مەرجێكى گونجاويش لە داهاتوو بێتە پێشەوە ئەو رێككەوتنە شايستەى درێژكردنەوە دەبێت.
سەبارەت بە كاتى واژۆكردنەكەش دۆنماز گوتى، شاندێكى كۆمپانياى پۆتاش سەر بە حكومەتى توركيا لەو نزيكانە سەردانى سەڵتەنەى عومان دەكەن.
فاتيح دۆنماز گوتيشى، جيهان تووشى قەيران بووە بەتايبەت ئەوروپا تووشى كەمى وزەبووە، توركيا هەموو هەنگاوێك دەنێت بۆ ئەوەى ببێتە ناوەندى بازرگانى گاز، بۆ ئەم مەبەستەش وەزارەتى وزە هەوڵە ديپلۆماسييەكانى لەبوارى وزە چڕكردۆتەوە تاوەكو توركيا بۆ ماوەيەكى درێژ ببێتە ناوەندى وزە، بۆ ئەو مەبەستەش لە ساڵى رابردوو سەردانى (15) وڵاتى ئەوروپى و ئاسياى ناوەڕاست و كەنداويان كردووە.
بەگوێرەى قسەكانى وەزيرى وەزىى توركيا يەكەم هەنگاويان بە هێنانى گازى بولگاريا بۆ توركيا دەستى پێكردووە، كە توركيا تا ساڵى (2035) ساڵانە يەك مليار و (500) مليۆن مەترچوارگۆشە هاوردە دەكات، كە دەكاتە لە (30%) گازى ساڵانەى ئەو وڵاتە، لە ماوەى ئەو (13) بەگوێرەى ئەو رێككەوتنە بولگاريا (20) مليار مەتر چوار گۆشە گاز رەوانە دەكات.
دەربارەى وڵاتانى تر وەزيرى وزەى توركيا ئاشكراى كرد، هەنگاوى هاوشێوەى بولگاريا لەگەڵ باكوورى مەكدۆنيا و رۆمانيا و مۆڵدۆفيا دەنێن.

دەربارەى ئامانجى وەزارەتەكەى لەو ميواندارييە ديارى نێوان وڵاتانى بەكارهێنەر و بەرهەمهێنەرى گازە، كە وادەكات توركيا ببێتە ناوەندێك نرخى سەرەكى گازى ناوچەكەى تێدا ديارى بكرێت.

دۆنماز ئاماژە بەوە دەكات لووتكەى وزە لە ژێر دروشمى دابينكردنى داهاتوو پێكەوە كە تێيدا وەزيرانى وەز و نوێنەرانى دامەزراوە گشتييەكانى كەرتى تايبەت و رێكخراوە نێودەوڵەتييەكانى وزە تێيدا بەشدار دەبن، گفتوگۆ لەسەر شوێنەوارى رووداوە جيهانييەكان و كاريگەريان لەسەر كەرتى وزە و گۆڕانكارى لە خواست و نرخ و ئاسايشى بەبازاڕكردنى و فرۆشتن دەكەن.

سەرچاوە: عەرەبى 21

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین