وەزارەتى گەنجينەى ئەمەريكا هەڕەشە لە توركيا دەكات تورکیە

نوچەنێت

بريان نيلسۆن، ياريدەردەرى وەزيرى گەنجينەى ئەمەريكا بۆ كاروبارى تيرۆر و هەواڵگررى دارايى هۆشداريى دايە توركيا لە ئەگەر هاوئاهەنگى بازرگانى لەگەڵ رووسيا سزاى بەسەر دەسەپێندرێت.

ئەمڕۆ شەممە (چوارى/شوبات/ 2023) ماڵپەڕى (ئاڕتى) بڵاويكردەوە ياريدەرى وەزيرى گەنجينەى ئەمەريكا رايگەياندووە، ئەو گەشەكردنە بەرچاوەى هەناردەى لاوەكى توركيا و دووبارە هەناردەكردنەوەى بۆ رووسيا لە ساڵى رابردوو كەرتى تايبەتى توركيا رووبەرى مەترسى لەكەداربوونى ناوبانگ و سزاكان كردۆتەوە.

ئەو بەرپرسەى ئەمەريكا لە بەشێكى ترى قسەكانى هۆشدارى دەداتە توركيا و دەڵێت، مامەڵەكردن لە گەڵ ئەو كۆمپانيا رووسيانەى كەوتنە ژێر سزاكان، ئەگەرى هەيە چارەنووسى بانك و كۆمپانيا توركييەكان بخەنە مەترسيەوە و رێگەيان پێنەدرێت بگەنە بازاڕەكانى وڵاتانى كۆمەڵەى حەوتەم.

پێشتريش بەرپرسێكى باڵاى ئەمەريكا ئاماژەى بەوەكردووە، پێويستە ئەو كۆمپانيا و بانكە توركيانەى يەدەگى زياديان هەيە خۆيان لە مامەڵەكردن و گواستنەوەى تەنكەلۆژياى دوولايەنە لەگەڵ رووسيا بپارێزن، چونكە ئەگەرى ئەوەيە هەيە مۆسكۆ لە رێگەى دامەزراوەى پيشەسازى بەكارى بهێنێت.

وەزارەتى گەنجينەى ئەمەريكا جەخت لەسەر ئەوە دەكاتەوە، بۆ ئەوەى سنوورێك بۆ مەترسييەكانى ئەو سزايانە دابندرێت، هانى دامەزراوە داراييەكان دەدەين، هەوڵى پێويست بگرنەبەر بۆ مامەڵەكردن لەگەڵ كيانە ياسايى و تايبەتەكانى رووسيا.

پێشتريش ئەمەريكا لە رێگەى دانوستاندنەكانەوە داواى وەستاندنى هەناردەى كاڵاى بۆ رووسيا كردووە، بە بۆچۆنى واشنتن ئەوە دەبێتە هاوكارى بۆ بەردەواميدان بە ئۆپراسيۆنى سەربازى بۆ سەر ئۆكراينا.

بريان نيلۆس لە گفتوگۆكانى لەگەڵ دەسەڵاتدارانى توركيا ئەوەى باسكردووە لە رێگەى توركيا بايى دەيان مليار دۆلار چۆتە رووسيا، كە وەزارەتى بەرگرى ئەو وڵاتە دەتوانێت هەندێكى لە بەرژەوەندى خۆى بەكارى بهێنێت.

لەدواى هێرشەكانى رووسيا بۆ سەر ئۆكراينا، كۆمەڵێك سزا بەسەر رووسيا سەپێندرا، تا ئێستا توركيا بەرەوامە لە مامەڵەكردن لەگەڵ مۆسكۆ و پەيڕەوى لەو سزايانە نەكردووە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین