قه‌ته‌ڕ و هه‌رێمى كوردستان.. هاوسه‌نگكردنى په‌یوه‌ندى كه‌نداو له‌گه‌ڵ هه‌رێم
تایبه‌ت نوچه‌نێت
دوێنێ شێخ محه‌مه‌د بن عه‌بدولڕه‌حمان ئال سانى وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى قه‌ته‌ڕ سه‌ردانى هه‌رێمى كوردستانى كرد و له‌گه‌ڵ به‌رپرسانى باڵاى هه‌رێمى كوردستان كۆبووه‌وه و بانگهێشتنامه‌یه‌كى سه‌رۆك وه‌زیرانى قه‌ته‌ڕى به نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان گه‌یاند بۆئه‌وه‌ى سه‌ردانى قه‌ته‌ڕ بكات.
ئه‌مڕۆ رۆژنامه و میدیاكانى قه‌ته‌ڕ و كه‌نداو له‌وانه "الشرق" و "الجزیره" و "كونا"ى كوێتى، هه‌واڵى بانگهێشتنامه و دیداره‌كه‌ى نێوان سه‌رۆكى هه‌رێم و وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى قه‌ته‌ڕیان بڵاوكردووه‌ته‌وه.
به‌گوێره‌ى ئه‌و هه‌واڵ و راپۆرتانه‌ى پێشتر له‌سه‌ر په‌یوه‌ندى هه‌رێمى كوردستان و قه‌ته‌ڕ بڵاوكراوه‌ته‌وه، ده‌ریده‌خه‌ن كه ئه‌م وڵاته ده‌یه‌وێ په‌یوه‌ندى خۆى له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان به‌هێزتر بكات و به‌مدواییه‌یش چه‌ندان هه‌نگاوى ناوه، له‌وانه هه‌وڵدان بۆ كردنه‌وه‌ى كونسوڵخانه‌ى قه‌ته‌ڕى له هه‌ولێر و پێشتریش كاتێك له ناوه‌ڕاستى مانگى رابردوو هێرشى مووشه‌كى كرایه سه‌ر هه‌ولێر قه‌ته‌ڕ یه‌كێك بوو له‌و وڵاتانه‌ى كه زوو سه‌ركۆنه‌ى هێرشه‌كه‌ى كرد و دووپاتى له‌سه‌ر گرنگى پاراستنى ئاسایشى هه‌رێمى كوردستان كرده‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌ى دوێنێ 24ى ئادار له‌گه‌ڵ نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان شێخ محه‌مه‌د وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى قه‌ته‌ڕ، بانگهێشتنامه‌یه‌كى فه‌رمیى شێخ خالد بن خه‌لیفه ئال سانى سه‌رۆك وه‌زیرانى قه‌ته‌ڕى به نێچیرڤان بارزانى دا بۆ ئه‌وه‌ى سه‌ردانى قه‌ته‌ر بكات و ئه‌ویش بانگهێشتنامه‌كه‌ى قبووڵ كرد و خواستى هه‌رێمى كوردستانى بۆ بره‌ودانى زیاترى په‌یوه‌ندییه‌كانى له‌گه‌ڵ قه‌ته‌ر دووپات كرده‌وه.
ئه‌گه‌ر نێچیرڤان بارزانى ئه‌م سه‌ردانه‌ى قه‌ته‌ڕ بكات ئه‌وا دووه‌م سه‌ردانى ده‌بێت كه وه‌ك سه‌رۆكى هه‌رێم بۆ ئه‌و وڵاته ئه‌نجامى بدات. سه‌ردانى یه‌كه‌مى له مانگى تشرینى یه‌كه‌م "ئۆكتۆبه‌رى"ساڵى 2019 بووه. كه ئه‌و كات له‌لایه‌ن شێخ ته‌میم بن حه‌مه‌د ئال سانى میرى قه‌ته‌ر پێشوازى لێكرا.
بۆچى قه‌ته‌ڕ گرنگه؟
هه‌رچه‌نده قه‌ته‌ڕ له‌رووى جوگرافى و دانیشتووانه‌وه وڵاتێكى بچووكه به‌ڵام به‌گوێره‌ى ئه‌و توێژینه‌وانه‌ى له ماوه‌ى رابردوودا كراون، ئه‌م وڵاته گرنگییه‌كى ستراتیژى هه‌یه، به‌شێوه‌یه‌ك وڵاتى كاریگه‌ر له ناوچه‌كه وه‌ك توركیا و ئێران هه‌وڵ ده‌ده‌ن په‌یوه‌ندى خۆیان له‌گه‌ڵ پته‌وتر بكه‌ن.
له حوزه‌یرانى ساڵى 2017 ته‌نگژه‌یه‌ك له‌نێوان قه‌ته‌ڕ و وڵاتانى تر‌ى عه‌ره‌بى "سعوودیه و میسر و به‌حرێن و ئیمارات" دروست بوو، به‌شێوه‌یه‌ك ئه‌م وڵاتانه ته‌واوى په‌یوه‌ندییه‌كانیان له‌گه‌ڵ قه‌ته‌ر پچڕاند و ئه‌و ته‌نگژه‌یه تا سه‌ره‌تاى ئه‌مساڵ به‌رده‌وام بوو، كه له لووتكه‌ى سعوودیه په‌یوه‌ندییه‌كه ئاسایى كرایه‌وه و ئه‌و كاتیش نێچیرڤان بارزانى له شه‌شى كانوونى دووه‌مى ئه‌مساڵ په‌یامێكى له تویته‌ر بڵاوكرده‌وه و ئاساییبوونه‌وه‌ى په‌یوه‌ندى وڵاتانى به گرنگ زانى بۆ سه‌قامگیربوون و ئاسایشى ته‌واوى ناوچه‌كه.
هه‌روه‌ها دوێنێش له دیداره‌كه‌ى له‌گه‌ڵ وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى قه‌ته‌ڕ باسى له گرنگى هه‌مان خاڵ كردبوو، "خۆشحاڵیى خۆى بۆ هه‌نگاوه‌كانى ئاساییبوونه‌وه‌ى په‌یوه‌ندییه‌كانى قه‌ته‌ر له‌گه‌ڵ وڵاتانى كه‌نداو ده‌ربڕى و هیواى خواست هه‌مووان پێكه‌وه بتوانن هاوبه‌شى، هاریكارى و هه‌ماهه‌نگیى باشتر له‌پێناو ئارامى و سه‌قامگیریى ناوچه‌كه‌دا بكه‌ن".
پێشتر هه‌رێمى كوردستان په‌یوه‌ندى له‌گه‌ڵ وڵاتانى وه‌ك ئیمارات و میسڕ و سعوودیه به‌هێز بووه، كاتێكیش ئێستایش كه په‌یوه‌ندى خۆى له‌گه‌ڵ قه‌ته‌ڕ به‌هێز ده‌كات ئه‌وا هه‌نگاو به‌ره‌و دروستكردنى هاوسه‌نگى په‌یوه‌ندیى له‌گه‌ڵ وڵاتانى عه‌ره‌بى ده‌نێت و ته‌واوكارییه‌ك له په‌یوه‌ندییه‌كانى له‌گه‌ڵ وڵاتانى عه‌ره‌بى دروست ده‌كات و په‌یوه‌ندییه‌كانى خۆى به ته‌نیا ناخاته به‌ره‌یه‌كه‌وه.
نێچیرڤان بارزانى به‌و هه‌ڵوێستانه‌ى وا له وڵاتانى عه‌ره‌بى ده‌كات ئه‌وانیش د‌رك به سیاسه‌ته‌كه‌ى بكه‌ن كه بۆ پێكه‌وه‌ژیان و ئاشته‌وایى ناوچه‌كه ده‌ریبڕیون و دوێنێ وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى قه‌ته‌ڕ له لێدوانێكى بۆ كه‌ناڵى رووداو به ئاشكرا ستایشى ئه‌و رۆڵه‌ى نێچیرڤان بارزانى كردووه و داواى كردووه لایه‌نه‌كانى تریش كۆششه‌كانیان بخه‌نه پاڵ كۆششى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان. وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى قه‌ته‌ڕ ده‌ڵێ، " نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان رۆڵێکی ئەرێنی بۆ سەقامگیریی عێراق و پێکهێنانی ژینگەیەکی نیشتمانیی گشتگیر هەیە و ئێمەش هانی ئەمجۆرە هەنگاوانە دەدەین و هیوادارین هەموو لایەک و پێکهاتەیەک بەئەرێنی بەشداریی پێبکرێت، بەتایبەتی لەم جۆرە دەستپێشخەریانەدا".
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment