سەرۆكی میسر پەیوەندی بە بەشار ئەسەد دەكات عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچەنێت

عەبدولفەتاح سیسی، سەرۆكی میسر لە پەیوەندییەكی تەلەفۆیدا لەگەڵ بەشدار ئەسەد سەرۆكی سووریا، پرسەو سەرەخۆشی خۆی ئاراستەی حكومەتی سووریا كردووە.

ئەمڕۆ سێشەممە (حەوتی/شوبات/ 2023) ماڵپەڕی (ئاڕتی) بڵاویكردەوە سەرۆكی میسر پەیوەندیەكی تەلەفۆنی لەگەڵ بەشار ئەسەد ئەنجام دا، لەو پەیوەندییە تەلەفۆنییە سەرۆكی میسر سەرەخۆشی ئاڕاستەی گەلی سووریا كردووە. 

لە بەشێكی تری پەیوەندییە تەلەفۆنییەكە هەردوولا جەختیان لەسەر پەیوەندی مێژوویی و دۆستانەی گەلی میسر و سووریا كردەوە. 

سەرۆكی میسر جەختی لەسەر ئاوسۆزی وڵاتەكەی لەگەڵ گەلی سووریا كردۆتەوە، ئامادەیی هەموو جۆرە هاوكارییەكی بۆ گەلی سووریا دەربڕیووە.

سەرچاوە دیپلۆماسییەكان جەخت لەسەر ئەوە دەكەنەوە، نزیكەی دوو ساڵە ئامادەسازیی بۆ ئەو پەیوەندییە تەلەفۆنییە دەكرێت، كە لە سەردەمی دەسەڵاتی محەمەد مورسی سەرۆكی پێشووی میسر لە (2012) پەیوەندییەكانیان نێوان قاهیرە و دیمەشق بە تەواوی پچڕابوو.  

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین