ئەندامانی ئیخوان موسلیمن روو لە وڵاتانی ئەفریقیا دەكەن عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچەنێت

مونیر ئەدەیب، لێكۆڵەر لە بواری گرووپە توندڕەوە نێودەوڵەتییەكان رایگەیاند، "دوای دیداری رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆك كۆماری توركیا عەبدولفەتاح سیسی، سەرۆكی میسڕ، ئارامترین پەناگە بۆ ئەندامانی ئیخوان موسلمین، ئەفریقیایە."

ئەمڕۆ هەینی (دووی/كانوونی یەكەم/2022) ماڵپەڕی (ئاڕتی) بڵاویكردەوە ئەندامانی بەهۆی نزیكبوونەوەی توركیا و میسڕ، ئیخوان موسلمین دەستیانكردووە بە گواستنەوەی داراییان بۆ كیشەوەری ئەفریقیا، داواشیان لە هەندێك وڵات كردووە رەگەزنامەیان پێبدەن، چونكە لەدوای نزیكبوونەوەی ئەو دوو وڵاتە، ئەنقەرە چیتر ئەو پەناگە ئارامەی پێشوو نابێت."

بەگوێرەی قسەی ئەو لێكۆڵەرە سۆماڵ یەكێكە لەو وڵاتانەی داوایان لێكردووە رەگەزنامەیان پێبدات، هەروەها بەشێكی زۆری وەبەرهێنانەكانیشیان بۆ ئەو وڵاتە گواستۆتەوە، دەربارەی هەڵوێستی سۆماڵیش ئەو لێكۆلەرە دەڵیت، "خواستی سۆماڵ بۆ وەبەهێنانە دەرەكییەكان كارەكانی بۆ ئیخوان ئاسان كردووە، ئەوانیش ئەو خاڵە دەقۆزنەوە، دەستیان كردووە بە پڕۆژە بازرگانی و ئابووری و تەندروستی و كۆمەڵاتییەكان."

مونیر لە بەشێكی تری قسەكانی ئاماژە بەوە دەكات، د.حلمی جەزار بەپرسی بەشی سیاسی و ئەندامی دەستەی باڵای ئیخوان و پزیشكە ئێستا لە سۆماڵیلاند دەژیت و لە یەكێك لە نەخۆشخانەكان كاردەكات."

دەربارەی هۆكاری هەڵبژاردنی ئەفریقیاش ئەو لێكۆڵەرە دەڵێت، "خواستی ئیخوان بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە دەیانەوێت بچنە وڵاتێك فشاركردن لەسەریان قورس بێت، بە پێچەوانەی بەریتانیا و ئەڵمانیا، بەهۆی پەیوەندیی بەهێزیان لەگەڵ میسڕ ئەگەر هەیە لە هەر كاتێك بێت دەستگیر بكرێن، هەروەك بارەگای نێودەوڵەتی ئیخوان لە لەندەنە، ئیخوان تێیدا كۆدەبنەوە دەستگیركردنیان ئاسانە." 

سەبارەت بە هەڵوێستی توركیا مونیر ئەدیب دەڵێت، "هەر كاردانەوەیەكی دەزگا ئەمنییەكانی توركیا بەرانبەر ئەندامانی ئیخوان شتێكی نامۆ نییە، بەتایبەت بەهۆی نزیكبوونەوەی لیبیا و میسر، كە سێ دۆسیەی سەرەكی هەیە، دەرچوونی گرووپە چەكدارەكانی توركیا رەوانەی كردووەن، دەرچوونی هێزەكانی توركیا لەو وڵاتە، ئەنجامدانی هەڵبژاردنەكان و وەستاندنی هەموو هەوڵەكانی دابەشكردنی ئەو وڵاتە."

لەدوای كودەتەكەی مانگی تەمووزی ساڵی (2013) بەسەر محەمەد مورسی، سەرۆكی ئەو كاتەی میسڕ، توركیا بووە پەناگەیەك بۆ ئەندامانی ئیخوان موسلمین. 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین