تورکیا هەماهەنگی سەربازییەكانی لەگەڵ پاکستان، قەتەر و سعودیە فراوانتر دەکات تورکیە

نوچە نێت:

دوای دەستپێکردنی هێرشی هاوبەشی ئەمەریکا و ئیسرائیل بەرامبەر بە ئێران، تورکیا پەیوەندییە سەربازییەکانی لەگەڵ وڵاتانی کەنداو فراوانتر دەکات، لەم چوارچێوەیەدا وەزیری بەرگریی تورکیا ڕایگەیاند، "فراوانبوونی پەیوەندییە سەربازییەکانمان تەنها بۆ ناوچەکە نا بەڵکو بۆ ئاسایشی جیهان و سەقامگیری ئابووری گرنگە."

ڕۆژی شەممە (2026/5/23) ماڵپەڕی (Habar 7) بڵاوی کردەوە، یەشار گولەر وەزیر بەرگریی تورکیا لە میانی بەشداریکردنی لە مانۆڕی سەربازیی (EFES-2026)ـی سەبارەت بە پەیوەندییە سەربازییەکانیان لە گەڵ وڵاتانی هەریەک لە پاکستان، قەتەر و سعودیە گووتی، "دوای تێکچوونی سەقامگیری ناوچەکە و دەستپێکردنی قەیرانەکان بەتایبەت ئاسایشی وزە و ڕێگرییەکان بۆ رێگای بازرگانی دەریایی و دروستبوونی هەرەشەکان بۆ سەر ئاسایشی وڵاتەکانمان، دەستمانکردووە بە پەرەپێدانی زیاتری هاوکاری بەرگریی و لەگەڵ پاکستان و قەتەر و سعودیە."

وەزیری بەرگریی تورکیا تیشکی خستەسەر هەماهەنگییە سەربازییەکان لەگەڵ ئەو وڵاتانە و ڕایگەیاند، "لە چوارچێوەی هاوکارییە سەربازییەکان تورکیا پەیوەندییە سەربازییە درێژخایەنەکانی لەگەڵ پاکستان و هاوکارییە ستراتیژییەکانی لەگەڵ قەتەر و لەڕووی پەیوەندییەکانی کەرتی بەرگریی لەگەڵ وڵاتانی عەرەبی بەتایبەت سعودیە پتەوتر کردووە لە پێناو پاراستنی ئاسایشی ناوچەکە، بەڵکو زیاتر سوودی دەبێت بۆ ئاسایشی جیهان و بەهێزبوونی کەرتی ئابووری لەنێوان ئەم وڵاتانە."

لەبارەی هەوڵە دیپلۆماسییەکانیان گولەر ئاماژەی بەوەش کرد، تورکیا پەیرەوی سیاسەتێکی چەق بەستوو ناکات، بەڵکو ئێمە پێمان وایە دەپێت پەرە بە هاوکاری گشتگیر و گفتوگۆ و دەستەبەرکردنی ئاسایشی هاوبەش و لێکتێگەیشتنی زیاتر لەگەڵ ئەو وڵاتانە بنیات بنێن. 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین