دادگای باڵای تورکیا کەمال كلیچدارئۆغڵوی وەک سەرۆکی جەهەپە دیاری کرد تورکیە

نوچەنێت

دادگای باڵای ئەنقەرە سەرۆکی پارتی گەلی كۆماری (جەهەپە) گەورەترین پارتی ئۆپۆزسیۆنی تورکیا لە کارەکەی دوورخستەوە، کەماڵ کلیچدارئۆغڵو، سەرۆکی پێشووی ئەو پارتەی وەک سەرۆکی گشتی دیاریکرد.

ئەمڕۆ پێنجشەممە (2026/5/21) ماڵپەری (سی ئێن ئێن) بڵاوی کردەوە، دادگای باڵای ئەنقەرە سەبارەت بە سکاڵای دۆسیەی کۆنگرەی (38)ـی ئاسایی جەهەپە کە تیایدا ئۆزگور ئۆزەل وەک سەرۆکی گشتی ئەو پارتە هەڵبژێردرا بوو بەڕێوەچوو. دادگای باڵای تێهەڵچووی ئەنقەرە کۆنگرەی جەهەپەی بە بەتاڵ و هەژمارنەکراو داناو و کەمال کلیچداریۆغڵو سەرۆکی پێشووی جەهەپەی وەک سەرۆکی نوێی ئەو پارتە دیاریکرد.

دوای دەستگیرکردنی ئەکرەم ئیمامئۆغڵو سەرۆکی شارەوانی ئەستەنبۆڵ، حکومەتی تورکیا بەردەوامە لە هەوڵەکانی بۆ سەرکوتکردنی پارتی جەهەپە، هەر سەرەتایی هەڵبژاردنی ئۆزگور ئۆزەل وەک سەرۆکی گشتی ئەو پارتە دادگای تورکیا کۆنگرەکەی بە نایاسایی دانا. هاوکات دوای دیاریکردنی کلیچدارئۆغڵو وەک سەرۆکی نوێ جەهەپە لە یەکەم لێدوانیدا ڕایگەیاندووە، "دەرکردنی ئەم بڕیارە ئینشاڵڵە سوودی دەبێت بۆ گەلی تورکیا و هەموو لایەنگرانی جەهەپە."

دوای ئەو بڕیارە بە سەرۆکایەتی سەرۆکی گشتی جەهەپە لە بینای سەرۆکایەتیی هەموو پەرلەمانتارانی ئەو پارتە بەپەلە کۆبوونەوە و ئەندامانی ئەو حیزبە ڕایانگەیاند، "ئێمە ئەم بڕیارە ناناسین"، هەروەها بڕیاری دادگایان بە دانانی قەیووم دژی پارتەکەیان ناوبرد.

سەبارەت بەو بڕیارە، ئەکن گورلەک وەزیری دادی تورکیا گووتی، "ئەم پرۆسەیە و سکالاکە لەلایەن نوێنەرانی جەهەپە دەستیپێکرد، بەدڵنیاییەوە بڕیارێکی دیموکراسییە داومانە." 

لەلایەکی دیکە وەک پشتیوانییەک بۆ ئۆزەل، ئەکرەم ئیمامئۆغڵو سەرۆکی پێشووی شارەوانی ئەستەنبۆڵ کە لەئێستادا لە زیندانە بەهۆی چەند دۆسیەکی جیاواز و لە پەیامێکدا دەڵێت، "ئۆزگور ئۆزەل هاورێی رێگامە، ئەو سەرۆکی گشتی پارتەکەمانە و ئێمە زۆرمان خۆش دەوێت."

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین