سەرۆک کۆماری تورکیا واژۆی لەسەر پرۆژە یاسای چوارچێوە کرد تورکیە

نوچەنێت

لە چوارچێوەی پرۆسەی تورکیایەکی دوور بێ تیرۆر، دوای ئامادەکردنی پرۆژەیاسای "بەهێزکردنی پشتیوانیی و نیشتیمانی و یەکگرتوویی کۆمەڵایەتی"، لەلایەن سەرۆک کۆماری تورکیا واژۆی لەسەر کراو و دواتریش لە رۆژنامەی فەرمیدا بڵاوکرایەوە.

ڕۆژی سێشەممە (2026/8/18) ماڵپەڕی (ئیندپێندیت) بڵاوی کردەوە، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا دوای پەسەندکردن و واژۆکرانی پرۆژە یاسای چوارچێوە سەبارەت بە پرۆسەی ئاشتیی و بڵاوبوونەوەی لە ڕۆژنامەی فەرمی تورکیا ڕەجەی تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا لە تۆری کۆمەڵایەتیی لە پەیامێکدا رایگەیاند، ئەو پرۆژە یاسایەی بە هاوکاری و واژۆکردنی (467) پەرلەمانتار پەسەند کراوە ئین شائەڵا  ببێتە خێر و خۆشی بۆ هەموو لایەک.

سەرۆک کۆماری تورکیا لە پەیامەکەیدا ئاماژەی بۆ ئەوەش کردووە، "واژۆکرانی پرۆژەیاساکە لە پەرلەمان بۆتە هەنگاوێکی نموونەی و کۆدەنگییەکی مێژوویی، هیواخوازم ئەم یاسایە بەرەو داهاتوویەکی گەشتر و ئارامترمان ببات بۆ ئاسایشی وڵاتەکەمان." 

هەر لەو پەیامەیدا ئەردۆغان سوپای دەوڵەت باخچەلی، سەرۆکی مەهەپە و نوعمان کورتوڵموش سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا و لایەنە سیاسیەکان دەکات و ڕایدەگەیێنێت، "بەردەوام دەبین لە بەردەوامیدان بە هەمان دڵسۆزییەوە لەو پرۆسەیە بەلەبەر چاوگرتنی مافەکانی گەلەکەمان، بەچاودێری ئەندامانی دامەزرێنەری لیژنەکە."

جێگەی باسە، پرۆسەی نوێی ئاشتی لە تورکیا نزیکەی دوو ساڵە لە تورکیا بەڕێوەدەچێت، لە ئێستادا بۆ بەردەوامیدان بە پرۆسەکە و گەرانەوە و ئازادکردنی ئەندامانی ڕێکخراوی پارتی کرێکارانی کوردستان پەکەکە حکومەتی تورکیا لە پەرلەمان پرۆژە یاسای چوارچێوەی پەسەند کرد. 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین