هەرێمى کوردستان و کوێت پەرە بە پەیوەندییەکانیان دەدەن کوردستانی

نوچەنێت:

سەرۆکى هەرێمى کوردستان و وەزیرى دەرەوەى کوێت کۆبوونەوە و هەردوو جەخت له‌ "بره‌ودان به‌ په‌یوه‌ندییه‌كانى كوێت له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان" دەکەنەوە.

دواى نیوەڕۆى ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ (18/شوبات/2023) سەرۆک نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له‌ دووەم رۆژى کۆنفرانسى میونشن له‌گه‌ڵ سالم عه‌بدوڵڵا ئه‌لجابر ئه‌لسه‌باح، وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى كوێت كۆبووه‌وه‌.

بەپێى ڕاگەیێندراوى سەرۆکایەتیى هەرێمى کوردستان، هه‌ردوولا داكۆكییان له‌ "بره‌ودان به‌ په‌یوه‌ندییه‌كانى كوێت له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان كرده‌وه‌، هاوڕا بوون له‌سه‌ر گرنگیى پێكه‌وه‌كاركردن و لێكگه‌یشتنى وڵاتانى ناوچه‌كه‌ بۆ پاراستنى ئارامى و سه‌قامگیرى و چاره‌سه‌ركردنى ئاشتیانه‌ى كێشه‌كان."

ڕاگەیێندراوەکە دەڵێت، "دۆخى سیاسى و ئابوورى و ئه‌منیى عێراقیان تاوتوێ كرد و وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى كوێت، پشتگیریى وڵاته‌كه‌ى بۆ عێراق و هه‌رێمى كوردستان و چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى نێوانیان و فه‌راهه‌مبوونى سه‌قامگیرى و خۆشگوزه‌رانى بۆ عێراق،" دووپات كرده‌وه‌.

په‌یوه‌ندییه‌كانى عێراق و هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ل وڵاتانى دراوسێ، دوایین پێشهاته‌كانى سووریا و ناوچه‌كه‌ به‌گشتى، ته‌وه‌رێكى دیكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌ بوو.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین