سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى: هه‌میشه‌ ئاماده‌یه‌  كێشه‌كان له‌گه‌ڵ عێراق به‌ گفتوگۆ چاره‌سه‌ر بكات کوردستانی

نوچەنێت:

سه‌رۆكى كۆمسیۆنى ئه‌ورووپا لە کۆبوونەوەیەکدا لەگەڵ سەرۆکى هەرێمى کوردستان، داواى چارەسەرەکردنى کێشەکان لە نێوان هەولێر و بەغدا دەکات.

ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ (18/شوبات/2023) سەرۆک نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌ دووەم کۆنفرانسى میونشن، له‌گه‌ڵ ئورسولا ڤۆن دێر لاین، سه‌رۆكى كۆمسیۆنى ئه‌ورووپا کۆبووەوە و تێیدا دوایین پێشهاته‌كانى شه‌ڕى دژى داعش، دۆخى ناوخۆى هه‌رێمى كوردستان و كێشه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا تاوتوێکرد.

ڤۆن دێر لاین ڕایگەیاند،‌ "یه‌كێتیى ئه‌ورووپا به‌ بایه‌خه‌وه‌ له‌ په‌یوه‌ندییه‌كانى له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان ده‌ڕوانێت و به‌ گرنگ و پێویستى زانى كه‌ كێشه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا، له‌ هه‌رێمى كوردستانیش كێشه‌ ناوخۆییه‌كان چاره‌سه‌ر بكرێن"، هەروەها "هه‌موو پشتگیرییه‌كى یه‌كێتیى ئه‌ورووپاى بۆ عێراق و هه‌رێمى كوردستان" دووپات كرده‌وه‌.

سەرۆکایەتیى هەرێمى کوردستان لە ڕاگەیێندراوێکدا دەڵێت،  سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى، "سوپاس و پێزانینى هه‌رێمى كوردستانى بۆ پشتگیرى و هاوكاریى یه‌كێتیى ئه‌ورووپا له‌ عێراق و هه‌رێمى كوردستان له‌ هه‌موو بواره‌كاندا ده‌ربڕى و جه‌ختى له‌وه‌ كرده‌وه‌ كه‌ هه‌رێمى كوردستان وه‌ك هه‌میشه‌ ئاماده‌یه‌ هه‌موو كێشه‌كان له‌گه‌ڵ حكوومه‌تى فیدراڵى عێراق به‌ گفتوگۆ چاره‌سه‌ر بكات."

دەشڵێت، "قه‌یرانى وزه‌ و دۆخى ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست و ڕۆڵى یه‌كێتیى ئه‌ورووپا له‌ ناوچه‌كه‌، ته‌وه‌رێكى دیكه‌ى كۆبوونه‌كه‌ بوو."

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین