شەپۆلی چوارەمی بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا لە ئێران دەستپێدەکات ئێران

نوچه‌نێت

بەڕێوەبەری ڕێکخراوی فریاکەوتنی ئێران وتی، "بە لەبەرچاوگرتنی بەرزبوونەوەی ڕێژەی گەشت و سەفەری هاووڵاتیان شەپۆلی چوارەمی کۆرۆنا دەستی پێکردووە، ئەوە لە حاڵیکدایە کە ٨٩١ هەزار و ٦٣١ تاقیکاریی PCR و خێرا لە لایەن فریاکەوتنەوە ئەنجام دراون".

بە پێی هەواڵێکی "ایران امروز"، پیر حسێن کولیوەند، ڕۆژی پێنجشەممه‌ ٢٥ی ئادار لە کۆنفڕانسێکی ڕۆژنامەوانی سەبارەت بە دوایین چالاکییەکانی ڕێکخراوی فریاکەوتنی ئێران ڕایگەیاند: تەنیا لە ڕۆژی چوارەمی نەورۆزدا ڕێکخراوی فریاکەوتن ١٤٦ هەزار و ٩٩٥ تاقیکاری پ.سی.ئار و ریپیدی ئەنجام داوە و ئەو زیاترین ڕێژەی تاقیکاری تۆمارکراوە.

کولیوەند وتی: ساڵی ڕابردوو کێشە و گرفتی جۆراوجۆرمان بوو سەبارەت بە بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا. پلانی جۆراوجۆر داڕێژران. ڕوانگەی وەزیری تەندرووستی ئەوە بوو کە بە مەبەستی ڕێگریکردن لە بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا هاووڵاتیان لە ڕۆژانی نەورۆزدا سەفەر نەکەن، چونکە بە پێی لێکۆڵینەوەکان ڤایرۆسی کۆرۆنا لە میوانییەکاندا دەگوازرێتەوە. 
 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین