سەرۆکى ئیمارات بانگهێشتى سەرۆکى هەرێمى کوردستان بۆ وڵاتەکەى دەکات کوردستانی

نوچەنێت:

کۆنسوڵى گشتیى ئیمارات لە هەولێر لەگەڵ سەرۆکى هەرێمى کوردستانى کۆبووەوە. سەرۆکایەتیى هەرێمى کوردستان لە ڕاگەیێندراوێکدا دەڵێت، "كونسولى گشتیى ئیمارات، بانگهێشتنامه‌یه‌كى فه‌رمیى شێخ محه‌مه‌د بن زاید ئال نه‌هیان، سه‌رۆكى ئیماراتى گه‌یانده‌ سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى بۆ سه‌ردانى وڵاته‌كه‌ى."

ئەمڕۆ یەکشەممە (26/شوبات/2023) سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له‌ ئه‌حمه‌د ئیبراهیم سه‌عید الزاهرى، كونسولى گشتیى ئیمارات كرد.

بەپێى ڕاگەیێندراوى سەرۆکایەتیى هەرێمى کوردستان، لە کۆبوونەوەیەکدا، "هه‌ردوولا جه‌ختیان له‌ پته‌وكردنى په‌یوه‌ندییه‌كانى عێراق و هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ ئیمارات و فراوانكردنى هاریكاریى هاوبه‌شى نێوانیان كرده‌وه و‌ دۆخى سیاسى و ئابووریى عێراق و هه‌رێمى كوردستان و په‌یوه‌ندییه‌كانى هه‌ولێر به‌غدایان تاوتوێ كرد."

كۆنسولى گشتیى ئیمارات لە هەرێمى کوردستان، بانگهێشتنامه‌یه‌كى فه‌رمیى  شێخ محه‌مه‌د بن زاید ئال نه‌هیان، سه‌رۆكى ئیماراتى گه‌یانده‌ سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى بۆ سه‌ردانى وڵاته‌كه‌ى.

ڕاگەیێندراوەکەدا دەڵێت، "له‌ بانگهێشتنامه‌كه‌دا سه‌رۆك ئال نه‌هیان، وێڕاى سڵاو و ڕێز بۆ سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى، ئاماژه‌ى به‌ خواست و گرنگیدانى وڵاته‌كه‌ى به‌ په‌یوه‌ندییه‌كانى له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان و هاریكاریى هاوبه‌شى نیوانیان له‌ بواره‌ جیاكاندا كردووه‌، هه‌روه‌ها بۆ گۆڕینه‌وه‌ى بیروڕا ده‌رباره‌ى به‌رژه‌وه‌ندییه‌ هاوبه‌شه‌كانى نێوان هه‌ردوولا، چاوى له‌وه‌یه‌ له‌ ئیمارات پێشوازى له‌ سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى بكات."

هەروەهاسه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى وێڕاى ناردنى سڵاو و ڕێز بۆ سه‌رۆك ئال نه‌هیان، ڕایگەیاند، "به‌ خۆشحاڵییه‌وه‌ بانگهێشتنامه‌كه‌ى بۆ سه‌ردانى ئیمارات قبووڵ كرد" و باسى له‌ گرنگیى په‌یوه‌ندیى ئیماراتى له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان كرد."

لە تەوەرێکى ترى کۆبوونەوەکەدا پرسى بودجه‌ و یاساى نه‌وت و گاز له‌نێوان حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و حكوومه‌تى فیدراڵیى عێراقدا، دۆخى شه‌نگال و دوایین پێشهاته‌كانى ناوچه‌كه‌ به‌گشتى تاوتوێکرا.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین