ئەڵمانیا و ئەمریكا سەركۆنەی هێرشەكانی ئێران بۆ سەر عێراق دەكەن عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

ئەمڕۆ وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا و وەزیری بەرگری ئەمریكا بە جیا سەردانی عێراقییان كرد و لە كۆنگرە رۆژنامەوانییەكانیان سەركۆنی هێرشەكانی ئێرانیان بۆ سەر خاكی عێراق كرد.

ئەمڕۆ سێشەممە حەوتی ئاداری 2023 هەریەكە لە لۆید ئۆستن وەزیری بەرگری ئەمریكا و ئەنالینا بێربوك وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا لە دوو سەردانی جیا سەردانی عێراقیان كرد و لە كۆنگرە رۆژنامەوانییەكانیان سەركۆنەی هێرش و پێشێلكارییەكانی ئێرانیان سەبارەت بە عێراق كرد. 

وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانی كە لە بەغدای پایتەختی بە هاوبەشی لەگەڵ فوئاد حوسێن وەزیری دەرەوەی عێراق بەڕێوەچوو، باسی لەوە كرد كە هێرشە مووشەكییەكانی ئێران تەنیا گوزارشت لە ستەمكاری ئێران بەرانبەر بە گەلەكەی ناكەن، بەڵكو سەرەرای ئەمەش ئاماژەیە بۆ ئەوەی كە ئێران ژیانی خەڵك دەخاتە مەترسییەوە و ئەمەیش بە لایەن ئەڵمانییەوە كارێكی قبووڵكراو نییە.

لەلایەن خۆشییەوە لۆید ئۆستن لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانی كە لە هەولێر بە هاوبەشی لەگەڵ سەرۆك نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان بەڕێوەچوو، ئۆستن رەخنەی لە ئێران گرت و گوتی، "لە عێراق تەنیا هەڕەشەكانی داعش نییە، بەڵكو ئێرانیش بەردەوام لە رێگای هێزەكانییەوە پێشێلی سەروەریی عێراق دەكات".

لە ماوەی رابردوودا ئێران راستەوخۆ یانیش لە رێگەی میلیشیا عێراقییەكانییەوە، چەندان جار پێشێلی سەروەریی عێراقی كردووە و بە مووشەك و بە درۆن بە بیانووی جیاجیا هێرشی كردووەتە سەر خاكی هەرێمی كوردستان و عێراق، لە هێرشەكانیش چەندان قوربانی هەبووە.
 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین