توركيا گڵۆپى سه‌وزى بۆ فينله‌ندا هه‌ڵكرد
نوچەنێت
وەرگێڕانى: دنيا ئەحمەد
رۆژى هەينى (17)ى ئادار ره‌جه‌ب ته‌يب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆك كۆمارى توركيا رايگه‌ياند، توركيا رازيبوه فينله‌ندا ببێته ئه‌ندام له هاوپەيمانى ناتۆ، پرۆسه‌ى په‌سه‌ندكردنيشمان ره‌وانه‌ى په‌رله‌مانى توركيا كرد.
سه‌رۆكى توركيا له ئه‌نقه‌ره پێشوازى له سه‌ولى نينيستۆ، سه‌رۆكى فيله‌ندا كرد، پاشان ئه‌ردۆغان رايگه‌ياند، بينيمان فينله‌ندا هه‌نگاوى دڵسۆزانه‌ى ناوه له ڕێككه‌وتنى ياداشتنامه‌ى سێقۆڵى به‌ڵێنه‌كانى جێبه‌جێ كردووه، بريارماندا ببێته ئه‌ندام له ناتۆ، لەسەر ئەم بنەمايە پرۆسه‌ى په‌سه‌ندكردنى په‌يوه‌ستبوونى ئه‌م وڵاتەمان و ره‌وانه‌ى په‌رله‌مانمانى وڵاتەكەمان كرد.
ره‌جه‌ب ته‌يب ئه‌ردۆغان رايگه‌ياند، توركيا رازيبووه به ئه‌ندامێتى فينله‌ندا له ناتۆ، هه‌روه‌ها وڵاتى سويد له‌گه‌ڵ فينله‌ندا داواى ئه‌ندام بوونيان له ناتۆ كرد به‌ڵام توركيا رازينه‌بوو ئه‌ردۆغان سويدى تۆمه‌تبارده‌كات به‌وه‌ى كه سويد باوه‌شى بۆ تيرۆرستان كردۆته‌وه.
وەرگرتنى فينلەندا كاريگەرى لەسەر هەڵوێستى ئەمەريكا دەبێت
ئه‌ردۆغان سه‌باره‌ت به بوونى په‌كه‌كه و يه‌په‌گه له سويد ده‌ڵێت، به‌رده‌وام له شه‌قامه‌كانى ستۆكهۆڵم ئه‌م رێكخراوانه له دژى توركيا خۆپيشاندان دەكه‌ن، ئێمه ليستێكمان به‌سويد دا نزيكه‌ى (120) كه‌سى ئه‌م رێكخراوه‌ى تێيدابوو، پێمانگوتن راده‌ستمان بكه‌نه‌وه، ئه‌گه‌ر راده‌ستى ئێمه‌يان نه‌كه‌نه‌وە، نابێت ئێمه‌ش به شێوه‌يه‌كى ئه‌رێنى له سويد نزيك ببينه‌وه، به‌ڵام به ئێمه‌يان نه‌دا، كەچى هيچ كێشه‌يه‌كى له‌م شێوه‌يه‌مان له گه‌ڵ فينله‌ندا نييه، له‌به‌ر ئه‌م هۆيه‌ش ئه‌مرۆ به‌شێوه‌يه‌كى ئه‌رێنى نزيك بوونه‌وه‌مان به واژۆ كردن پيشاندا.
ئه‌ردۆغان راشيگه‌ياند پرۆسه‌ى ئه‌ندام بوونى سويد به‌ره‌و پێش ده‌چێت بۆ ئه‌مه‌ش هه‌نگاوه‌كانى سويد راسته‌وخۆ كاريگه‌رى له‌سه‌ر ئه‌م پرۆسه‌يه ده‌بێت.
به‌هه‌ڵگردنى گڵۆپى سه‌وز بۆ ئه‌ندامێتى فينله‌ندا له‌لايه‌ن توركياوە، وه‌ڵامى ره‌خنه‌كانى ئه‌مه‌ريكا و هاوپه‌يمانانى رۆژئاوا ده‌داته‌وه كه ده‌يانگوت، توركيا رێگره له فراوانبوونى ناتۆ و له به‌رژه‌وه‌ندى رووسيا كارده‌كات، توركيا ده‌يه‌وێت ئه‌و فشارانه‌ى سه‌رى كه‌م بكاته‌وه پێش هه‌ڵبژاردنه‌كان.
ئامانجێكى تر‌ى ئه‌نقه‌ره ده‌يه‌وێت رێگه به فينله‌ندا بدات ببێته ئه‌ندام له ناتۆ بۆ ئه‌وه‌ى له كۆنگرێسى ئه‌مه‌ريكا رازيبێت فرۆكه‌ى (ئێف16) به‌توركيا بدات.
سويد و فينله‌ندا له مانگى ئايارى ساڵى رابردوو داواى ئەندامبوونيان له ناتۆ كرد، بۆ ده‌ستپێكردنى پرۆسه‌كه‌و دانوستاندنى نێوانيان له (28)ى حوزه‌يرانى ساڵى رابردوو ياداشتنامه‌يه‌كى سێقۆليان له‌گه‌ڵ توركيا واژۆكرد بۆئه‌وه‌ى نيگه‌رانييه‌كانى توركيا به‌رامبه‌ر به رێكخراوه‌كانى په‌كه‌كه و يه‌په‌گه و خزمەت نه‌هێڵن.
ئه‌نقه‌ره داواى له‌م دوو وڵاته‌كردووه ده‌بێت به‌ڵێنه‌كانى وه‌ك رێگريكردن له چالاكيه‌كانى ئه‌م رێكخراوانه كه له دژى توركيا ئه‌نجامى ده‌ده‌ن، به تايبه‌ت په‌كه‌كه نه‌هێشتنى سه‌رچاوه داراييه‌كان و هه‌ڵگرتنى سزاى نه‌فرۆشتنى چه‌ك به توركيا و راده‌ستكردنه‌وه‌ى ئه‌و ئه‌ندامانه‌ى توركيا داواى كردوونه هه‌موو ئه‌مانه جێبه‌جێبكه‌ن.
بۆ ئه‌مه‌ش كارى فينله‌ندا ئاسانتره وه‌ك ئه‌وه‌ى سويد، سه‌ره‌تا گفتوگۆيه‌كان وه‌ستا به‌ڵام به هۆى فشارى ئه‌مه‌ريكا دووباره دانوستاندن ده‌ستيپێكرده‌وه.
له‌پاش به‌ستنى رێككه‌وتنه‌كه له نێوان سويد و فينله‌ندا و توركيا له مانگى يه‌ك كۆبوونه‌وه‌يان ئه‌نجامدا به‌ڵام به‌هۆى دروستبوونى خۆپيشاندانه‌كانى رێكخراوه‌كانى په‌كه‌كه بوكه‌ڵه‌يه‌كيان له شێوه‌ى ئه‌ردۆغان هه‌ڵواسى بوو له‌دواى ئه‌مه‌ش سوتاندنى قورئانى پيرۆز له به‌رده‌م باڵيۆزخانه‌ى توركيا.
هه‌روه‌ها به‌هۆى هه‌ڵبژاردنه‌كانى توركيا ئه‌ندامبوونى ئه‌و دوو وڵاته زياتر دواكه‌وت به‌مه‌ش هه‌م ئه‌مه‌ريكا و هه‌م هاوپه‌يمانانى تر روويان له ئه‌نقه‌ره‌كرده‌وه و زياتر فشاريان خسته‌سه‌رى. ئه‌گه‌ر سه‌يربكه‌ين روودانى بوومه‌له‌رزه‌ى شەشى مانگى رابردوو لە مه‌ره‌ش و باكوورى كوردستان كه بووه هۆى گيانله‌ده‌ستدانى نزيكه‌ى (48) هه‌زاركەس نه‌بووه هۆى كه‌مبوونه‌وه‌ى ئه‌م فشارانه بۆ سه‌ر ئه‌نقه‌ره.
جێنس ستۆڵتنبێرگ، سكرتێرى گشتى ناتۆ و ئه‌نتۆنى بلينكن، وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مه‌ريكا كه بۆ هاوكارى سه‌ردانى توركيايان كرد، له‌گه‌ڵ ره‌جه‌ب ته‌يب ئه‌ردۆغان، مه‌ولود چاوش‌ئۆغڵو، وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى توركيا كۆبوونه‌وه داوايان له توركيا كرد نابێت ئه‌ندامبوونى سويد و فينله‌ندا ئه‌وه‌نده درێژبێته‌وه.
ئه‌ردۆغان له‌م چوارچێوه‌يه‌دا له گه‌ڵ سكرتێرى گشتنى ناتۆ پێى راگه‌ياند، ئێمه به‌جيا بريار له سه‌ر ئه‌ندامێتى فينله‌ندا ده‌ده‌ين. هه‌روه‌ها چاوش‌ئۆغڵو له كۆبوونه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مه‌ريكا رايگه‌ياند، توركيا له برۆكسل دووباره له‌گه‌ڵ ئه‌م دوو وڵاته ده‌ست به دانوستاندن ده‌كات.
له كۆبوونه‌وه‌ى نۆى ئادار به به‌شدارى ستۆڵتنبێرگ، ئاماژه به‌وه‌كرا كه توركيا ده‌يه‌وێت هه‌نگاوى ئه‌رێنى بۆ ئه‌ندامێتى فينله‌ندا بنێت، هه‌روه‌ها سه‌باره‌ت به سويدش چاوه‌روانى پرۆسه‌ى هه‌مواركردنه‌وه‌ى ياساى نوێى تيرۆر ده‌كرێت كه برياره له يەكى حوزه‌يرانى ئه‌مساڵ له په‌رله‌مانى سويد په‌سه‌ند بكرێت و جێبه‌جێ بكرێت.
توركيا سويد و فينلەداى لێكجياكردەوە
له‌دواى ئه‌م كۆبوونه‌وه‌يه ئۆلف كريستێرسۆن، سه‌رۆك وه‌زيرانى سويد ئاماژه‌ى به كۆبوونه‌وه‌ى لوتكه‌ى سه‌ركرده‌كانى ناتۆ كه برياره له (11ـ12)ى تەمووز له ليتوانيا به‌رێوه‌بچێت، هيواى خواست له‌م كۆبوونه‌وه‌يه وڵاته‌كه‌ى په‌يوه‌ست بێت به ناتۆ.
ئه‌و هه‌ڵسه‌نگاندنانه‌ى له ئه‌نقه‌ره ده‌كرێت ئاماژه به‌وه‌ده‌كه‌ن، له‌م كۆتاييانه‌دا به‌تايبه‌ت ئه‌مه‌ريكاو رۆژئاوا ره‌خنه له توركيا ده‌گرن كە توركيا رێگره له فراوانبوونى ناتۆ، له به‌رانبه‌ردا توركيا وه‌ك وه‌ڵامێك بۆ ئه‌و ره‌خنانه ئه‌ندام بوونى فينله‌نداى واژۆكرد.
له‌سه‌ره‌تاى ده‌ستپێكردنى پرۆسه‌كه تاوه‌كو ئێستا ئه‌نقه‌ره رايگه‌ياندووه كه پابه‌نده به سياسه‌تى ده‌رگاى كراوه‌ى ناتۆ، هه‌روه‌ها رۆژئاواش نيگه‌رانيه‌كانى توركيا به‌رانبه‌ر به تيرۆر به‌ره‌وا ده‌زانن، به‌ڵام وا لێكده‌درێته‌وه هێشتنه‌وه‌ى ئه‌و دوو وڵاته له چاوه‌روانى دژى فراوانبوونى هاوپه‌يمانانه، چونكه له دواى جه‌نگى جيهانى دووه‌م ئه‌ورووپا رووبه‌ڕووى گه‌وره‌ترين شه‌ر بۆته‌وه له ئێستادا.
په‌يوه‌ندييه تايبه‌ته‌كانى نێوان توركيا و رووسيا، پابه‌ندنه‌بوونى چه‌سپاندنى سزا به‌سه‌ر رووسيا، به پێچه‌وانه‌وه توركيا له‌گه‌ڵ رووسيا قه‌باره‌ى بازرگانيان زۆر زياتر كردووه ئه‌مه‌ش بۆته هۆى ره‌خنه‌ى زياتر له لايه‌ن رۆژئاواوه بۆ سه‌ر توركيا.
له‌م پرۆسه‌يه‌دا توركيا ئه‌ندامێتى فينله‌نداى په‌سه‌ند كرد چونكه ئه‌م وڵاته (1300 )كيلۆمه‌تر سنوورى هه‌يه له گه‌ڵ رووسيا بۆ ئه‌و هاوپه‌يمانيه‌ش سوودێكى زۆرى هه‌يه، ئه‌م هه‌نگاوه‌ى توركيا واسه‌يرده‌كرێت ببێته هۆى لاوازى ئه‌و ره‌خنانه كه له‌م وڵاته ده‌گرن.
ته‌نيا چەند رۆژێك پێش بابه‌تى ئه‌ندامێتى فينله‌ندا ئيبراهيم كا‌ڵن، گوته‌بێژى سه‌رۆك كۆمارى توركيا سه‌باره‌ت به‌و بابه‌ته سه‌ردانى واشنتۆن كرد و كۆچه‌ند كۆبوونه‌وه‌يه‌كى ئه‌نجامياندا، جێگه‌ى سه‌رنج بوو كا‌ڵن له‌گه‌ڵ جه‌يك سوليڤان، راوێژكارى ئاسايشى نيشتيمانى و ڤيكتۆريا نولاند جێگرى وه‌زيرى ده‌ره‌وه كۆبووه‌وه، هه‌روه‌ها په‌يوه‌ندى به هه‌ندێك ئه‌ندامى كۆنگرێس كرد.
له‌و كۆبوونه‌وانه‌دا به‌تايبه‌ت بابه‌تى فرۆشتنى فرۆكه‌ى (ئێف 16) به‌توركيا و په‌يوه‌ستبوونى ئه‌م دوو وڵا ته به‌ناتۆو فروان بوونى ناتۆ باسكرا، هه‌روه‌ها له كۆبوونه‌وه‌ى چاوش‌ئۆغڵو، وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى توركيا و بلينكين وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مه‌ريكا بۆ ئه‌نقه‌ره ده‌ركه‌وت كه كۆنگرێسى ئه‌مه‌ريكا ده‌يه‌وێت توركيا ره‌زامه‌ندى ده‌ربرى بۆ ئه‌ندامه‌تى ئه‌م دوو وڵاته ئه‌و كات توركيا ده‌توانێت دواى فرۆكه‌ى (ئێف 16) له ئه‌مه‌ريكا بكات.
هه‌رچه‌نده ئه‌نقه‌ره نايه‌وێت كێشه‌كان به‌و دوو بابه‌ته ببه‌سته‌وه، به‌ڵام له‌م كۆتاييانه‌دا هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ ئه‌م بابه‌ته‌ده‌كات ده‌يه‌وێت به ره‌زامه‌ندى ده‌ربرين بۆ فينڵه‌ندا كێشه‌كان چاره‌سه‌ر بكات.
چاوەڕوان دەكرێت كۆنگرێسى ئەمەريكا هەڵوێستى بەرانبەر توركيا بگۆڕێت
توركيا به هه‌ڵكردنى گڵۆپى سه‌وز بۆ فينله‌ندا و له‌پاش هه‌ڵبژاردنه‌كانيش په‌يامێكى ئه‌رێنى ده‌داته سويد، هه‌ر‌بۆيه‌ش هه‌ڵسه‌نگاندنه‌كانى ئه‌نقه‌ره واپيشانده‌دات به‌م هه‌نگاوانه مه‌رجى كۆنگرێس له فرۆشتنى فرۆكه‌ى (ئێف 16) له‌ناو ده‌چێت.
ئيبراهيم كا‌ڵن له كۆبوونه‌وه‌ى واشنتۆن له‌گه‌ڵ ئيداره‌ى كۆنگرێس و په‌يامى زۆر به‌هێزى سه‌باره‌ت به‌م فرۆكه‌يه دا، داواشى كردووه ئه‌م ره‌زامه‌ندييه‌ى وان زياتر دوانه‌كه‌وێت .
ئايا واشنتۆن چۆن وه‌ڵامى ئه‌م داواكارييانه ده‌داته‌وه، ئايا پێش هه‌ڵبژاردن بريارده‌ده‌ن ياخود نا، ئه‌مه‌ش له چه‌ند رۆژى داهاتوو ده‌بينرێت.
سەرچاوە: بى بى سى
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment