ئەردۆغان هێرش دەكاتە سەر باڵيۆزى ئەمەريكا لە توركيا
نوچەنێت
بەهۆى سەردانى جيف فليك، باڵيۆزى ئەمەريكا بۆ لاى كەمال كليچدار ئۆغلۆ، سەرۆكى پارتى گەلى كۆمارى و كانديدى شەش پارتەكە، رەجەب تەيب ئەردۆغان، سەرۆك كۆمارى توركيا رەخنەى توندى لەو سەردانە گرت و بە بە نەنگى ناوبرد.
ئەمڕۆ دووشەممە (سێى/نيسان/2023) ماڵپەڕى (ئەنادۆڵ) بڵاويكردەوە رەجەب تەيب ئەردۆغان رەخنەى توندى لە جيف فليك گرت، كە سەردانى كەمال كليچدار ئۆغلۆ، كانديدى شەش پارتەكە كردووە.
ئەردۆغان كاتى لە وتارەكەى لە كردنەوەى پڕۆژەكانى شارى ئيستەنبۆڵ گوتى، لە هەڵبژاردنى داهاتوو پێويستە وانەيەك بە ئەمەريكا بدەين.
سەرۆكى توركيا گوتيشى، جۆ بايدن لە ئەمەريكاوە قسە دەكات، سەرەكەى لێرە چى دەكات؟ دەچێت سەردانى كليچدار ئۆغلۆ دەكات، ئەوەش نەنگيەكى گەورەيە.
ئەردۆغان لە بەشێكى ترى قسەكانيشى داواى لە باڵيۆزى ئەمەريكا كرد، سنوورەكان نەبەزێنێت و پابەند بێت بە ئەركەكانى خۆى لە پۆستەكەى.

0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment