پاپا فرانسیس ستایشى کولتوورى پێکەوەژیانى ئاشتیانەى هەرێمى کوردستان کوردستانی

نوچەنێت:

سەرۆک نێچیرڤان بارزانى لەگەڵ پاپا فرانسیس لە ڤاتیکان کۆبووەوە. سەرۆکایەتیى هەرێمى کوردستان لە ڕاگەیێندراوێکدا دەڵێت، "پاپا وێڕاى ده‌ربڕينى خۆشحاڵى به‌ سه‌ردانه‌كه‌ و بينينه‌وه‌ى سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى، ستايشى كولتوورى پێكه‌وه‌ژيانى ئاشتيانه"ى هەرێمى کوردستان و عێراقى کرد.

ئەمڕۆ پێنجشەممە (13/نیسان/2023) سەرۆک نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له كۆشكى ئه‌پۆستۆليك له‌ ڤاتيكان له‌گه‌ڵ قه‌داسه‌تى پاپا فرانسيس كۆبووه‌وه‌.

سەرۆکایەتیى هەرێمى کوردستان لە ڕاگەیێندراوێکدا دەڵێت، سەرۆک نێچیرڤان بارزانى له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا خۆشحاڵيى خۆى "به‌ ديدار و بينينى قه‌داسه‌تى پاپا له‌ ته‌ندروستييه‌كى باشدا ده‌ربڕى و هيواى سه‌لامه‌تى و ته‌مه‌ندرێژى بۆ خواست، هه‌روه‌ها پوخته‌يه‌كى ده‌رباره‌ى دۆخى هه‌رێمى كوردستان و عێراق و ڕه‌وشى پێكهاته‌ ئايينى و نه‌ته‌وه‌ييه‌كان پێشكه‌ش كرد."

سەرۆکى هەرێمى کوردستان، سەردانى پاپاى بۆ عێراق و هەرێمى کوردستان بە کاریگەر زانیى و گوتیشى، "هه‌رێمى كوردستان وه‌ك هه‌ميشه‌ پارێزه‌رى ماف و ئازاديى پێكهاته‌ ئايينى و نه‌ته‌وه‌ييه‌كانه‌ و بۆ هه‌مووان به‌ نيشتمانى پێكه‌وه‌ژيان و لێبورده‌يى ده‌مێنيته‌وه‌."

هەروەها پاپا فرانسیس خۆشحاڵى به‌ سه‌ردانه‌كه‌ و بينينه‌وه‌ى سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى دەربڕى، "ستايشى كولتوورى پێكه‌وه‌ژيانى ئاشتيانه‌ و يه‌كترقبووڵكردنى له‌نێو پێكهاته‌ ئايينى و نه‌ته‌وه‌ييه‌كان كرد و جه‌ختى كرده‌وه‌ كه‌ ده‌بێ ئه‌و كولتووره‌ له‌ هه‌رێمى كوردستان و عێراق پارێزراو بێت‌، هه‌روه‌ها سه‌ردانه‌كه‌ى بۆ عێراق و هه‌رێمى كوردستان به‌ يادێكى خۆش ناوه‌زه‌د كرد."

ڕاگەیێندراوەکە دەشڵێت، له‌ كۆتاييدا سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى تابلۆى هونه‌رمه‌ندێكى شێوه‌كارى كوردى پێشكه‌ش به‌ قه‌داسه‌تى پاپا كرد كه‌ ده‌ربڕى پێكه‌وه‌ژيان بوو له‌نێو پێكهاته‌ ئايينى و نه‌ته‌وه‌ييه‌كانى هه‌رێمى كوردستاندا.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین