سەرۆکی ئەنجوومەنی پیرانی ئیتاڵیا ڕۆڵى پێشمەرگە لە تێکشکاندنى داعش بەرزدەنرخێنێت کوردستانی

نوچەنێت:

سەرۆکى هەرێمى کوردستان لە لەگەڵ سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى پيرانى ئیتالیا کۆبووەوە، ئينيازيۆ لاڕووسا سوپاسى هەرێمى کوردستان و پێشمەرگەى کرد بۆ تێکشکاندنى داعش.

نيوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه (13/نیسان/2023) سەرۆک‌ نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له‌ كۆبوونه‌وه‌يه‌كدا له‌گه‌ڵ  ئينيازيۆ لاڕووسا سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى پيرانى ئيتاليا، سوپاسى ئيتالياى كرد بۆ هاوكاريى و پشتگيرى له‌ عێراق و هه‌رێمى كوردستان له‌ شه‌ڕى دژى داعش و به‌ره‌نگاربوونه‌ى تيرۆردا.

لە کۆبوونەوەکەدا، سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى پيرانى ئيتاليا، "سوپاس و پێزانينى وڵاته‌كه‌ى بۆ هه‌رێمى كوردستان و ڕۆڵى پێشمه‌رگه‌ له‌ تێكشكاندنى داعشدا ده‌ربڕى و گوتى: ئێمه‌ سوپاستان ده‌كه‌ين كه‌ له‌ جياتى جيهان له‌ ڕيزى پێشه‌وه‌ى شه‌ڕى دژى تيرۆردا بوون، هه‌روه‌ها په‌يوه‌ندييه‌كانى وڵاته‌كه‌ى له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان به‌ گرنگ و جێى بايه‌خ له‌ قه‌ڵه‌م دا."

بەپێى ڕاگەیێندراوەکە، بره‌ودان به‌ په‌يوه‌ندييه‌كان و هاريكاريى هاوبه‌ش هەرێمى کوردستان و ئیتالیا و دۆخى عێراق و ناوچه‌كه‌ به‌گشتى تەوەرێکى دیکەى کۆبوونەوەکە بوو.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین