پڕۆسەى دەنگدان بۆ هەڵبژاردنەكانى توركيا دەستى پێكرد
نوچەنێت
ئەمڕۆ پێنجشەممە (27/نيسان/ 2023) ماڵپەڕى (عەرەبى 21) بڵاويكردەوە دەنگدەرانى توركيا لە وڵاتانى جيهان روويان لە سندووقەكانى دەنگدان كرد بۆ ئەوەى دەنگ بۆ هەڵبژاردنى سەرۆكايەتى و پەرلەمانى توركيا بدەن و نوێنەرانى خۆيان هەڵبژێرن، يەكەم هاووڵاتى توركيا بەناوى فەرحات تۆبۆز، كە تەمەنى (61) ساڵە لە ناوچەى سيدنى لە ئوستڕاڵيا دەنگى دا.
بەگوێرەى ليژنەى باڵاى هەڵبژاردنەكان ژمارەى دەنگدرانى توركيا (64) مليۆن (113) هەزار و (941) كەس دەنگ دەدات، لەو ژمارەيە سێ مليۆن (416) هەزار و (89) كەس لە دەرەوەى توركيا دەنگ دەدەن.
بەگوێرەى ئامارەكان لەو ژمارەيە (277) هەزار و (646) كەس بۆ يەكەمجارە دەنگ بۆ هەڵبژاردنى پەرلەمان دەدەن، ئەگەر دەنگدان بكەوێتە گەڕى دووەم ئەوا دوو هەزار و (435) كەسى تر مافى دەنگدانيان دەبێت.
پڕۆسەى دەنگدان لەمڕۆ لە (73) لە (156) نوێنەرايەتى تاوەك نۆى مانگى داهاتوو بەردەوام دەبێت، تاوەكوو (14) ئايار لە دەروازە گومرگييەكانيش بەردەوام دەبێت.
ئەگەر دەنگدانەكە درێژ بكرێتەوە، ئەوا دەنگدەرانى دەرەوە لە رۆژانى (20 تاوەكوو 24) دەنگى خۆيان لە نوێنەرايەتييەكانى توركيا دەدەن.
سەبارەت بە دۆخى سوودانيش ليژنەى باڵاى هەڵبژاردنەكان بەهۆى ئاڵۆزى و ململانێكانى ئەم وڵاتە دەنگدانى لەو وڵاتە هەڵوەشاندەوە.
سەبارەت بە ژمارەى دانيشتوانى تورك لە وڵاتانى جيهان، ئەڵمانيا يەك مليۆن (501) هەزار و (152) دەنگدەرى توركى لێيە، فەڕەنسا لە پلەى دووەمە (397) هەزار و (86) دەنگەرى توركى لێيە، دواى ئەو هۆڵندا لە پلەى سێيەمە ژمارەى دەنگدەرانى تورك (286) هەزار (153) چوارەم وڵات بەلجيكايە (153) هەزار و (443) دەنگەرى توركى تێدايە.
بەراورد بەم ژمارانە بەرازيل (581) دەنگدەرى تورك و نەيجيريا (584) توركمانستان (635) و بيلارووسيا (436) دەنگدەر و سلۆفاكيا (642)
ئەمەريكا (134) هەزار و (281) هاووڵاتى توركى تێدايە، بەريتانيا (281) هەروەها هۆڵندا (286) هەزار و (و753) هاووڵاتى توركى تێدايە.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment