ئه‌ردۆغان: به‌پاڵپشتى برا كورده‌كانمان پێكه‌وه‌ سه‌ده‌ى توركيا بونياد ده‌نێين تورکیە

نوچەنێت

ره‌جه‌ب ته‌يب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆك كۆمارى توركيا رايگه‌ياند، "كه‌س ناتوانێت هه‌ڕه‌شه‌ له‌ برا كورده‌كانمان بكات، هيچ لايه‌نێك ناتوانێت به‌ هێزى چه‌ك ئيراده‌يان كۆنترۆڵ بكات و نابێت له‌م وڵاته‌ جارێكى تر دايكه‌كان بگرين."

پينجشه‌ممه‌ (11/ئايار/2023) ماڵپه‌رى (سى ئێن ئێن) بڵاويكرده‌وه‌،  سه‌رۆك كۆمارى توركيا پەیامێكی لە لاپەڕەی فەرمی خۆی لە تویتەر بڵاوكردەوە لە بەشێكی ئەو پەیامەی ئاماژە بەوە دەكات، "برا كورده‌ خۆشه‌ويسته‌كانمان تاوه‌كو ئه‌مرۆ هه‌موو هه‌وڵێكى خۆمانداوه‌ بۆئه‌وه‌ى بگه‌ن به‌ مافى خۆتان ئه‌مه‌ش وه‌ك شيرى دايكتان حه‌لاڵه‌ بۆتان، زۆر به‌جددى هه‌وڵمان داوه‌ بۆ ئه‌وه‌ى دووباره‌ دايكانى كورد نه‌گرين و جه‌رگيان دووباره‌ نه‌سووتێت." 

سه‌رۆكى توركيا جەختی لەسەر ئەوەش كردەوە، "ئێوه‌ شايه‌دى دڵسۆزى ئێمه‌ن، به‌دڵنياییەوە كه‌موكوڕيمان هه‌بووه‌ ئه‌وه‌ى ويستومانه‌ بيكه‌ين به‌ڵام به‌هۆى هه‌ندێك بارودۆخ نه‌مانتوانيوه‌ بيكه‌ين بۆ ئێوه‌، به‌ڵام ئه‌وه‌ى توانيومانه‌ بيكه‌ين بۆبه‌ره‌و پێشوه‌چوونى بوارى ماف و ئازادييه‌كان كردوومانه‌ رێگه‌ش به‌هيچ لايه‌نێك ناده‌ين ئه‌م وڵاته‌ به‌ره‌و دواوه‌ ببه‌ن."

ئه‌ردۆغان لە بەشێكی تری قسەكانی گوتی، "هه‌ركه‌سێك چه‌ك بداته‌ ده‌ستى برا كورده‌ هه‌ژاره‌كانمان بۆ ئه‌وه‌ى له‌دژى سه‌ربازانمان چه‌ك بته‌قێنێك ئێمه‌ له‌دژى ده‌وه‌ستين، ئه‌وه‌ى بيه‌وێت مافه‌كانى سه‌ر برا كورده‌كانمان زه‌وت بكات ته‌يب ئه‌ردۆغان و هاوپه‌يمانى جمهور به‌رامبه‌رى ده‌وه‌ستى."

سه‌رۆكى توركيا  بەڵێنی بە كورد دا، كە هه‌تاوه‌كو ئه‌و كاته‌ى خودا ته‌مه‌ن بدات به‌ ميلله‌ته‌كه‌مان نابێت دايكان دووباره‌ بگرين و جه‌رگيان بسوتێت، رێگه‌ناده‌ين منداڵه‌كانمان بڕفێنن بۆ سه‌ر شاخه‌كان و شه‌وانه‌ ترس له‌سه‌ر شاره‌كانمان هه‌بێت، كه‌س بۆى نييه‌ به‌زه‌برى چه‌ك هه‌ڕه‌شه‌ له‌ ئيراده‌ى برا كورده‌كانمان بكات، پێكه‌وه‌ كارده‌كه‌ين بۆئه‌وه‌ى توركيايه‌كى ئازاد و ئارام و ئاوه‌دانتر بنيات بنێين و‌ ده‌ست به‌ دروستكردنى سه‌ده‌ى نوێى توركيا بكه‌ين.‌

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین