هەڵبژاردنەكانى توركيا دەستى پێكرد تورکیە

نوچەنێت

‏سەرلەبەيانى ئەمڕۆ هاووڵاتيانى توركيا روويان لە سندووقەكانى دەنگدان كرد، بۆ هەڵبژاردنى سەرۆكايەتى و پەرلەمانى وڵاتەكەيان.

ئەمڕۆ يەكشەممە (14/ ئايار/ 2023) ماڵپەڕى (حورە) بڵاويكردەوە، كاتژمێر هەشتى بەيانى مليۆنان هاووڵاتى توركيا روويان لە سندووقەكانى دەنگدان كرد بۆ هەڵبژاردنى سەرۆك كۆمار و ئەندامانى پەرلەمان. 

بەگوێرەى ئاژانسەكانى هەواڵ بڕيارە پڕۆسەى دەنگدان تا كاتژمێر پێنجى ئێوارە بەردەوام بێت، لە كاتژمێر شەشى ئێوارە پڕۆسەى جياكردنەوەى دەنگەكان دەستپێدەكات، تەنيا ليژنەى باڵاى هەڵبژاردنەكان مافى بڵاوكردنەوەى دەنگەكانى هەيە.

لە كاتژمێر نۆى شەو دەزگاكانى راگەياندن بۆيان هەيە ژمارەى دەنگەكان بگوازەوە، مافى ئامادەكردنى راپۆرتيان لەسەر هەڵبژاردنەكان و ئەنجامەكانى هەيە. 

بڕيارە لەو هەڵبژاردنە (64) مليۆن و (113) هەزار و (941) كەس بەشداربن، لەو ژمارەيە چوار مليۆن و (904) هەزار و (672) كەس بۆ يەكەمجارە دەنگ دەدەن.

بۆ ئەم پڕۆسەيە (195) هەزار و (705) سندووق ئامادەكراوە. 

كانديدەكان كێبڕكێ لەسەر (600) پەرلەمان دەكەن. 

كانديدى براوەى سەرۆكايەتى بۆ گەڕى يەكەم سەركەوتوو بێت، پێويستى بە (5%)ى دەنگەكان و دەنگێك بێنێت، ئەوكاتە كورسى سەرۆكايەتى دەباتەوە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین