دەرفەتێكى نوێ بۆ كەمال كليچدارئۆغلۆ دەڕەخسێندرێت تورکیە

نوچەنێت

بەگوێرەى راپۆرتێكى رۆژنامەى وۆرڵ ستريت جۆڕناڵ هەوڵدەدرێت لە رێگەى دروستكردنى فشار لەسەر ئابوورى توركيا دەرفەتى سەركەوتنى كەمال كليچدار ئۆغلۆ، كانديدى ئۆپۆزسيۆن بەهێز بكرێت.

ئەمڕۆ چوارشەممە (17/ئايار/2023) ماڵپەڕى (عەرەبى 21) بڵاويكردەوە جاريد مالسين و چێليى دۆلانى راپۆرتێكيان لە رۆژنامەى وۆڵ ستريت جۆڕناڵ بڵاوكردەوە لەو راپۆرتە هاتووە دابەزينى بڕى دراوى يەدەگ و راكێشكانى بڕێكى زۆر لە بانكەكانى توركيا بۆ دەرەوە كاريگەرى لەسەر گەڕى دووەمى هەڵبژاردنەكان لە بەرژەوەندى كەمال كليچدارئۆغلۆ دەبێت.
لە لايەكى ترەوە تيمۆسى ئاش، رۆژنامەنووسى بەناوبانگى بەريتانى لە بوراى ئابوورى رايگەياند، باشترين دەرفەت بۆ كەمال كليچدار ئۆغلۆ ئەوەيە پێش گەڕى دووەم بڕێكى زۆر دراو بخاتە بازاڕەكانى توركيا، كاريگەرى دەخاتە سەر دەنگدەران بەرانبەر ئەردۆغان دروست دەكات و دەبێتە پاڵنەر بۆ دروستبوونى مەترسى گەورە بۆ داهاتوو لەسەر ئابوورى ئەو وڵاتە.

پسپۆڕێكى ئابوورى توركياش رايگەياند، ئەو جۆرە شيكاريانە ئاماژەن بۆ ئەوەى لەوانەيە لايەنە دەرەكييەكان پەنا ببەنە بەر ياريكردن بە بازاڕەكانى توركيا، بۆ ئەوەى كاريگەرى لەسەر ئەنجامى هەڵبژاردنەكان هەبێت و دەرفەتى سەركەوتنى كانديدى ئۆپۆزسيۆن لەگەڕى دووەم بەهێز بێت.
پێشتريش رەجەب تەيب ئەردۆغان، سەرۆك كۆمارى توركيا لە چەند بۆنەيەك لايەنە دەرەكييەكانى بە ياريكردن بە دراوى توركى تۆمەتباركردووە، بەبێ ئەوەى هيچ لايەنێك ديارى بكات كە ئابوورى وڵاتەكەيان كردۆتە ئامانج.

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین