هەڵبژاردنى گەڕى دووەمى توركيا بۆ سەرۆكايەتى كۆمار دەستى پێكرد

نوچەنێت

دەنگدەرانى دەرەوەى توركيا بۆ گەڕى دووەمى هەڵبژاردنەكان بەمەبەستى بەشدارى لە هەڵبژاردنى سەرۆكايەتى وڵاتەكەيان روويان لە سندووقەكانى دەنگدان كرد، كە بڕيارە تاوەكوو (28)ى ئەم مانگە بەردەوام بێت.

ئەمڕۆ شەممە (20/ئايار/ 2023) ماڵپەڕى (ئەنادۆڵ) بڵاويكردەوە پڕۆسەى دەنگدان بۆ گەڕى دووەمى سەرۆكايەتى دەستى پێكردووە، لە چەند رۆژى رابردووش وەزارەتى دەرەوەى توركيا رايگەياند، پڕۆسەى دەنگدان لە دەرەوەى وڵات رۆژى (20)ى ئايار دەست پێدەكات، سندووقى دەنگدان لە (151) نوێنەرايەتى توركيا لە (73) وڵات و (167) ناوەندى دەنگدان دادەندرێت.

فەتحى باريش لە دەروازەى بابى كولە لەسنوورى بولگاريا دەنگى داوە بە رۆژنامەنووسانى راگەياند، لە فەرەنساوە هاتووم بۆ ئەوەى دەنگى خۆى بدات.

لە لايەكى ترەوە خاليد تانرفيردى، شوفێرى بارهەڵگر، كە بەرەو ئۆكراينا بەڕێ دەكەوت رايگەياند، ماوەى دوو رۆژە لە گەراجى بارهەڵگەرەكان چاوەڕوانم تاوەكوو بەشدارى لە هەڵبژاردنەكان بكەم.

ئەو دەنگدەرانەى لە دەرەوە ناويان لە ليستى دەنگدەران تۆماركراوە، لەمڕۆوە تاوەكوو (28)ى ئەم مانگە دەتوانن لە دەروازە سنوورييەكانى، ئيبسالا و كابى كولە و بازاڕ كولە حەمزە بيلى و دەرەكوى و دەوازە سنوورييەكانى توركيا لەگەل وڵاتانى ئەوروپا دەنگى خۆيان بدەن.

لە هەفتەى رابردوو دەنگدان بۆ سەرۆكايەتى توركيا و پەرلەمان لەناوخۆى ئەو وڵاتە دەستى پێكرد، هەريەك لە رەجەب تەيب ئەردۆغان، سەرۆكى ئاكپارتى و كانديدى هاوپەيمانى جمهوور، كەمال كليچدارئۆغلۆ، سەرۆكى پارتى گەلى كۆمارى و كانديدى هاوپەيمانى ميللەت، بەڵام هيچ يەك لەم دوو كانديدە نەيانتوانى رێژى لە (50%+1) بەدەست بهێنن. 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین