ئەمەريكا هەڵوێستى خۆى بەرانبەر پێدانى فرۆكەى ئێف 16 بە توركيا راگەياند
نوچەنێت
ئەمڕۆ چوارشەممە (31/ئايار/2023) ماڵپەڕى (ئەنادۆڵ) بڵاويكردەوە گوتەبێژى كۆشكى سپى رايگەياند، سەرۆكى ئەمەريكا لە پەيوەندى تەلەفۆنى لەگەڵ رەجەب تەيب ئەردۆغان خواستى بەهێزى خۆى بۆ ئەندامبوونى سويد لە ناتۆ دەربڕيووە.
جان بير جەختى لەسەر ئەوەش كردەوە، كۆشكى يپى رەزامەندى توركياى بۆ وەرگرتنى سويد لە ناتۆ، نەبەستۆتەوە بە پێدانى فڕۆكەى (ئێف 16)ى ئەمەريكى بە توركيا
گوتەبێژەكەى كۆشكى سپى ئاماژەى بەوەش كرد، چەندين جار لەو مينبەرەوە رامانگەياندووە، ماوەيەكى زۆرە پاڵپشتى جۆ بايدن بۆ پێدانى ئەو فڕۆكانە روون و ئاشكرايە.
لە چەند رۆژى رابردووش ئەنتۆنى بلينكن، وەزيرى دەرەوەى ئەمەريكا رايگەياند، ئيدارەى بايدن پێدانى فڕۆكەى (ئێف 16) پەيوەست ناكاتەوە بە پرسى وەرگرتنى سويد لە ناتۆ.
لەكۆتايى حوزەيرانى ساڵى رابردوو توركيا و سويد و فينلەندا ياداشتێكى سێقۆڵيان بۆ وەرگرتنى سوويد و فينلەندا واژۆكرد، بە مەرجێك ئەو دوو وڵاتە هاوكارى توركيا بۆ كۆتاييهێنان بە چالاكى چاكلاييەكانى پارتى كرێكاران و لايەنگرانى گولەن لە وڵاتەكانيان.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment